هونەرمەندێكی شاری ئیلام بەرهەمە هونەرییەكانی لە پیشانگای نێودەوڵەتی نیشان درا
هونەرمەندێكی شاری ئیلام بەرهەمكانی لە بواری وێنەگری لە پیشانگای نێودەوڵەتیی وێنە لە قێبرێس پیشان درا.
هونەرمەندێكی شاری ئیلام بەرهەمكانی لە بواری وێنەگری لە پیشانگای نێودەوڵەتیی وێنە لە قێبرێس پیشان درا.
شاری مێژوویی بێستون كە چەندین ساڵە لێكۆڵەران و كەوناراناسان سەرقاڵی دۆزینەوەین، لە داوێنی چیای بێستوونی كرماشان هەڵكەوتووە.
چاپی پەرتووك و نامیلكەی كوردی لە ئیلام بە دژواری مۆڵەتیان پێدەدرێت و بەم بۆنەوە زەخت و گوشار دەخرێتە سەر نووسەران.
پاش چوار رۆژ كاری بەردەوام پازدەیەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ لە سلێمانی كۆتایی بەكارەكانی هێنا و كچە خوێندكارێكی خەڵكی كامیاران توانی خەڵاتی یەكەمی بواری لێكۆڵینەوە بۆ خۆی دەستەبەر بكات و کچە شاعێرێکی خەڵی سنەش خەڵاتی دووهەمی شێعری بەدەست هێنا.…
مێژووی بڵاوكردنەوەی چاپەمەنی لە كوردستان سنووری یەك سەدەی تێپەر كردووە و پارێزگاكانی كوردستان و كرماشان پشكی هەرە زۆریان لەو مێژووە وەبەر كەوتووە.
"فەرهەنگی زارەكیی موكریان" كە فەرهەنگێكی بەربڵاوی شیكارییە لەمەڕ ئەدەبی زارەكیی كورد لە نووسینی سەلاح پایانیانی، بەرگی سێهەمی چاپ و بڵاو كرایەوە.
منداڵێكی كورد بەناوی هەڤاڵ ئیسماعیل نووری وەك ئەكتەری سەرەكیی فیلمی سینەمایی"كێشەی چارلی" توانی دیپلۆمی شانازیی بەدەست بهێنێت و وەك باشترین ئەكتەری سەرەكیی 25مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی منداڵانی ئیسفەهان دەست نیشان كرا.
یەكەمین کۆنفرانسی ئەردەڵان ناسی كە تایبەتە بە تاوتوێی رەوتی مێژوویی میرنشینی ئەردەڵان و پیوەندیی لەگەڵ مێرنشیەكانی دیكە لە شاری سنە دەستی پێكرد.
لایەنە ئەمنیەتی و پێوەندیدارەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران ئیزنیان نەدا نووسەران و رۆشنبیرانی كورد و فارس لە ئێرانەوە بەشداری پازدەیەمین فێستیڤاڵی ئەدەبی و رووناكبیریی گەلاوێژ لە هەرێمی كوردستان بن.
یەكەم ژمارەی بڵاڤۆكی پسپۆڕیی وەرزشیی لە پارێزگای كوردستان بەناوی "بەهێز" لەو پاریزگایە چاپ و بڵاو كرایەوە. یەكەم ژمارەی بڵاڤۆكی وەرزشیی بەهێز بە خاوەن ئیمتیازی و بەرپرسایەتیی "میهرداد حەقگوو" و سەرنووسەریی "ئەفشین خۆشگوار" چاپ و بڵاو…