كوردپا: فیلمی سینەمایی گێژاو لە نووسین و دەرهێنانی "محەممەد زارع زادە" كە كارێكی هاوبەشی هونەرمەندانی سەقز و سنەیە، كاری وێنەگرییەكەی كۆتایی پێهات.
ماڵپەڕی خەبەریی سەقزئاوا بڵاوی كردەوە، فیلمی گێژاو90 خولەكە و بە زمانی كوردی بەرهەمهێنراوە كە ژیانی بنەماڵەیەكی هەژارە كە باوكی ئەو بنەماڵەیە نەخۆشە و توانایی كار كردنی نیە و زۆر هەوڵ دەدات هەتا پەككەوتە نەبێت.
فیلمی سینەمایی گێژاو بە بەرهەمهێنانی فواد مورادی و بە پشتیوانیی "شیركەتی خەدەماتیی سینەمایی سیمورغی زێڕین" كۆتایی پێهاتووە و بە مەبەستی بەشداری لە فێستیڤاڵە سینەماییەكان و لە كۆتایی "ئێكران"یشدا بۆ سینەماكان و كاناڵەكان بەرهەم هاتووە.
وێنە : سەقز ئاوا





