پێنجشەممە، ٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

کرماشان؛ ئێحسان نەورۆزی، بەندکراوی کوردی یارسان لە سێدارە درا

بەرەبەیانیی سێشەممە ٧ی ڕەزبەری ١٤٠٥، بڕیاری لەسێدارەدانی بەندکراوێکی کوردی یارسان بە ناوی «ئێحسان نەورۆزی» خەڵکی شارۆچکەی داڵاهۆ لە بەندیخانەی دیزڵاوای کرماشان جێبەجێ کرا. بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، ئەم…

کرماشان١٢:٢٧ — ٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٦
کوردستان

سەقز؛ ٤ ڕۆژ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە و ناڕوونیی چارەنووسی حەیدەر قادریان

٨ی ڕەزبەری ١٤٠٥؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی ٤ ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی «حەیدەر قادریان»، هاووڵاتیی ٤٥ ساڵانی خەڵکی سەقز، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی…

٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٦ سەقز
کوردستان

پیرانشار؛ ئازادکرانی کاتیی مەتین ڕەسووڵی و ئەیووب حەمزە دوای ٣٧ ڕۆژ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە بە دانانی بارمتەی میلیاردی

٧ی ڕەزبەری ١٤٠٥؛ لە ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی «مەتین ئیبراهیم ڕەسووڵی» و «ئەیووب حەمزە» دوای ٣٧ ڕۆژ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە، بە دانانی…

٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٦ پیرانشار
سەندیکاکان

بالوو/ورمێ؛ ئیبراهیم کەڵەشی، کرێکاری بیناسازی بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزاییەوە گیانی لەدەست دا

٧ی ڕەزبەری ١٤٠٥؛ ڕۆژی ڕابردوو، «ئیبراهیم کەڵەشی»، کرێکاری بیناسازیی خەڵکی ئاوایی «بالوو» سەر بە ورمێ، لە کاتی کارکردندا لە سەر بینایەک، بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزاییەوە…

٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٦ بالوو/ورمێ
کوردستان

بۆکان؛ پەرویز بەنگینی، لاوی کورد، بە تۆمەتی «پڕوپاگەندە دژی نیزام» سزای ٨ مانگ بەندکرانی داسەپاوی بەسەردا سەپێندرا

٦ی ڕەزبەری ١٤٠٥؛ «پەرویز بەنگینی»، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی «بۆکان»، لەلایەن دادگای ئینقلابی بۆکانەوە بە تۆمەتی «پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی» سزای ٨ مانگ بەندکرانی…

٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٦ بۆکان
کوردستان

بۆکان؛ ٩ ڕۆژ دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی ئامانج محەممەدپوور، ڕۆژنامەنووسی کورد

٦ی ڕەزبەری ١٤٠٥؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی ٩ ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی ئامانج محەممەدپوور، ڕۆژنامەنووسی کوردی خەڵکی بۆکان، زانیارییەکی ورد لەسەر چارەنووسی لەبەر…

٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٦ بۆکان
کوردستان

مەهاباد؛ میکائیل دوودکانلوو میلان دوای ١٤٠ ڕۆژ دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانە بە بارمتەی قورسی ٨ میلیاردی ئازاد کرا

ڕۆژی دووشەممە ٦ی ڕەزبەری ١٤٠٥، «میکائیل (شۆڕش) دوودکانلوو میلان» هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «کۆسەکەرێز»ی سەر بە مەهاباد، دوای ١٤٠ ڕۆژ دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانە، بە دانانی…

٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٦ مەهاباد
کوردستان

جوانڕۆ؛ فواد قادری، پەرستار، دوای ئەشکەنجەدان و شکانی چەند پەراسووی ڕەوانەی بەندیخانەی دێزڵاوا کرا

٥ی ڕەزبەری ١٤٠٥؛ دوای تێپەڕبوونی حەفتەیەک لە دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی «فواد قادری»، پەرستاری لاوی خەڵکی جوانڕۆ کە لە سنە کار دەکات، ناوبراو دوای چەند ڕۆژ لێپرسینەوە و…

٥ی ڕەزبەری ٢٧٢٦ جوانڕۆ
کوردستان

تاران؛ ئینستاگرامی فریشتە کەریمی، بلاگر و ماتۆڕسوار، بەهۆی «جلوبەرگ و هەڵپەڕکێی کوردی» داخرا

٤ی ڕەزبەری ١٤٠٥؛ لە ڕۆژانی ڕابردوودا، لاپەڕەی ئینستاگرامی «فریشتە کەریمی»، کچە کوردی دانیشتووی «مەحموودئاوا (فیرووزکووهـ)»ی تاران کە وەک بلاگر و ماتۆڕسوار چالاکیی دەکرد،…

٥ی ڕەزبەری ٢٧٢٦ تاران
کوردستان

نەغەدە؛ یەک حەفتە دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانە و ناڕوونیی چارەنووسی سەردار ڕامین، لاوی کوردی ٣٠ ساڵان

٤ی ڕەزبەری ١٤٠٥؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی حەفتەیەک بەسەر دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی «سەردار ڕامین»، لاوی ٣٠ ساڵانی خەڵکی نەغەدە و بەندکراوی سیاسیی پێشوو، هیچ زانیارییەک لەسەر…

٥ی ڕەزبەری ٢٧٢٦ نەغەدە