سێشەممە، ٣ی سەرماوەزی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

ژنان

کوردستان

مەهاباد؛ گوڵاڵە ئێلیاسی بۆ جێبەجێکردنی حوکمی ٢ ساڵ بەندکران بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ گواسترایەوە

ڕۆژی شەممە ٢٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٥، گوڵاڵە (نازەنین) ئێلیاسی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی مەهاباد دوای بانگکرانی بۆ لقی جێبەجێکردنی حوکمەکانی دادسەرای گشتی و ئینقلابی ئەو شارە، بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی ٢ ساڵ بەندکرانی داسەپاو،…

مەهاباد١٦:٤٤ — ٢٤ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٦
کوردستان

بۆکان؛ بەردەوامیی دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانە و ناڕوونیی چارەنووسی جەمیلە محەممەدئەمین ئازەر

١٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٥؛ بە تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی «جەمیلە (مینا) محەممەدئەمین ئازەر»، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان، هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و…

١٥ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٦ بۆکان
کوردستان

سنە؛ لەیلا پاشایی و باران ساعدی لە چالاکانی ژنان، دوای سکاڵای ئیدارەی ئیتلاعات بە تۆمەتی ئەمنیی نوێ لە دۆسییەی ٨ی مارس بانگ کران

١٠ی ڕەزبەری ١٤٠٥؛ «لەیلا پاشایی» و «باران ساعدی»، دوو کەس لە چالاکانی مافی ژنان و مەدەنی و لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی «ژن، ژیان، ئازادی»، کە لە ڕەشەمەی ١٤٠٣دا لە…

١١ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٦
کوردستان

نەغەدە؛ ١٤ ڕۆژ دەسبەسەرکردن و بێسەروشوێنبوونی پەریا نەسیری، قوتابی ١٧ ساڵان/ ئەو بە هێرشی هێزەکانی ئیلاعاتی سپا بۆ سەر قوتابخانەی فەنی و حرفەییی «شەرەف» دەسبەسەر کرا

٣ی ڕەزبەری ١٤٠٥؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٤ ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی «پەریا نەسیری»، قوتابی ١٧ ساڵانی خەڵکی نەغەدە، هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی…

٥ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٦ نەغەدە
کوردستان

سەقز؛ هەوڵی خۆکوژیی ڕۆژان ئیبراهیمی، کچی لاوی ٢٠ ساڵان و وەرزشکاری MMA، دوای دەسبەسەرکران و گوشاری ئیدارەی ئیتلاعات بۆ هاوکاری

۳ی خەزەڵوەری ١٤٠٥؛ ڕۆژان ابراهیمی، ڕۆژان ئیبراهیمی، کچی لاوی ٢٠ ساڵان و وەرزشکاری بواری هونەرە جەنگییە تێکەڵاوەکان (MMA) خەڵکی سەقز، لە دوای بانگکردنە بەردەوامەکان،…

٤ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٦
کوردستان

سنە؛ مۆنا دەباغ، مامۆستای زمانی ئینگلیزی بۆ جێبەجێکردنی ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران ڕەوانەی بەندیخانەی سنە کراوە

ڕۆژی شەممە ٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٥، مۆنا دەباغ، ژنە لاوی کورد و مامۆستای زمانی ئینگلیزی لە سنە، بۆ جێبەجێکردنی سزای ۳ ساڵ و ۶ مانگ بەندکرانی داسەپاو کە لە مانگەکانی ڕابردوودا…

٤ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٦
کوردستان

بەندیخانەی سنە؛ ١١ ڕۆژ دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانە و ناڕوونیی چارەنووسی ژینا ئەحمەدی، دامەزرێنەری فێرگەی مۆسیقای «ژیلەمۆ»

٢٤ی ڕەزبەری ١٤٠٥؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی ١١ ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی ژینا ئەحمەدی، دامەزرێنەری فێرگەی مۆسیقای «ژیلەمۆ» و دانیشتووی مەریوان، ناوبراو هێشتا بە…

٢٤ی ڕەزبەری ٢٧٢٦ بەندیخانەی سنە
کوردستان

شەهرزاد ڕەزایی؛ چالاکی مەدەنی و بواری ژنان و لە دەسبەسەرکراوانی بەفرانباری ١٤٠٤ و «ژن، ژیان، ئازادی»، بەرەوڕووی بڕیارێکی ئەمنی بووەوە

٢٢ی ڕەزبەری ١٤٠٥؛ لە ڕۆژانی ڕابردوودا، دادگای سنە بە دەرکردنی بڕیارێک بە تۆمەتی ئەمنی لە دژی «شەهرزاد ڕەزایی»، چالاکی مەدەنی و بوارەکانی ژنان و لە دەسبەسەرکراوانی «ژن،…

٢٣ی ڕەزبەری ٢٧٢٦
کوردستان

تاران؛ وریشە مورادی، بەندکراوی سیاسیی کورد بۆ جاری دووەم سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرا

وریشە مورادی، بەندکراوی سیاسیی کورد، بۆ جاری دووەم لەلایەن لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی تارانەوە بە تۆمەتی «بەغی» سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرا و ئەم بڕیارە لە ڕۆژی چوارشەممە…

٢٣ی ڕەزبەری ٢٧٢٦
کوردستان

سەقز؛ ئایدا قادری، لاوی ٢٠ ساڵە و ڕاهێنەری مەلەوانی و وەرزشوان دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە

١٣ی ڕەزبەری ١٤٠٥؛ «ئایدا قادری»، لاوی ٢٠ ساڵە و ڕاهێنەری مەلەوانی و وەرزشوانی خەڵكی سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.…

١٣ی ڕەزبەری ٢٧٢٦
کوردستان

سەقز؛ ڕۆژان ئیبراهیمی، کچی لاوی ۲۰ ساڵە و وەرزشکاری MMA دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە

۱۱ی ڕەزبەری ۱۴۰۵؛ «ڕۆژان ئیبراهیمی»، کچی لاوی ۲۰ ساڵە و وەرزشکاری ڕشتەی MMAی خەڵکی سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بەوتەی…

١٢ی ڕەزبەری ٢٧٢٦ سەقز