۱۱ی ڕەزبەری ۱۴۰۵؛ «ڕۆژان ئیبراهیمی»، کچی لاوی ۲۰ ساڵە و وەرزشکاری ڕشتەی MMAی خەڵکی سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەوتەی سەرجاوەیەکی ئاگادار، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ۱۱ی ڕەزبەری ۱۴۰۵، هێزە ئەمنییەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی بنەماڵەی «ڕۆژان ئیبراهیمی»، کچی عەبدوڵڵا و بەبێ بەڵگەی یاسایی، ناوبراویان دەسبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە چارەنووس و هۆکارەکانی دەسبەسەرکرانی ئەم کچە لاوە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە و ناوبراو لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و هەروەها چاوپێکەوتن و پەیوەندیی تلفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.