دووشەممە، ٢٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

گیانلەدەستدانی ٦ پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات؛ کۆماری ئیسلامی تەرمەکانیان بێسەروشوێن دەکات

١١ی پووشپەڕی ١٤٠٥؛ لە دوای هێرش و تێکهەڵچوونی هێزەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ گرووپێک لە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، شەش پێشمەرگەی ئەم حیزبە گیانیان لەدەست دا. دامەزراوە ئەمنی و حکوومەتییەکان تەرمەکانیان…

١٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٦
کوردستان

مەهاباد؛ کوژرانی "سەید سیاوەش ئەلەک" لاوی کورد لەلایەن هێزە خۆجێییەکانی سپاوە، لە دوای ناڕەزایەتیی خەڵک، باوکی بانگ کرا و تەرمەکەی بە هەڕەشە و وەرگرتنی بەڵێننامە ڕادەست کرایەوە

١١ی پووشپەڕی ١٤٠٥؛ ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو، گرووپێک لە چەکدارە خۆجێییەکانی سپا ناسراو بە "جاش" لەگەڵ گرووپێک لە لاوانی کوردی سەر بە بنەماڵەی "سەیدەکان"ی مەهاباد دەرگیر بوون و بە زەبری چەقۆ لاوێکی کورد بە ناوی "سەید سیاوەش ئەلەک"یان کوشت و چوار…

١٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٦ مەهاباد
کوردستان

بۆکان؛ مەسعوود چەمەنی، لاوی تەمەن ٣٥ ساڵانی کورد، بە ٢ ساڵ و ٧ مانگ بەندکران مەحکووم کرا

١١ی پووشپەڕی ١٤٠٥؛ لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا "مەسعوود چەمەنی"، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان، لەلایەن دادگای ئینقلابی بۆکانەوە بە ٢ ساڵ و ٧ مانگ بەندکرانی داسەپاو مەحکووم کراوە.

١١ی پووشپەڕی ٢٧٢٦ بۆکان
کوردستان

مەڵکشایی/ئیلام؛ دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی سەعید ئاسارە، چالاکی مەدەنی و ڕاگواستنی بۆ شوێنێکی نادیار

٩ی پووشپەڕی ١٤٠٥؛ ئەمڕۆ سێشەممە، "سەعید ئاسارە"، چالاکی مەدەنی و لاوی خەڵکی مەڵکشایی لە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە شێوەیەکی سەرەڕۆیانە و بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

١٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٦
کوردستان

ئاودانان؛ ئەحمەد عەلیزادە، چالاکی مەدەنی و مامۆستای خانەنشینکراو، بە ٢ ساڵ بەندکرانی داسەپاو و سزای تەواوکەر مەحکووم کرا

٩ی پووشپەڕی ١٤٠٥؛ لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا "ئەحمەد عەلیزادە"، چالاکی مەدەنی و مامۆستای خانەنشینکراوی خەڵکی ئاودانان، بە ٢ ساڵ بەندکرانی داسەپاو و سزای تەواوکەر لەوانە ساڵێک قەدەغەکردنی چوونەدەرەوە لە وڵات، بەتاڵکردنەوەی پاسپۆرت و…

١٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٦ ئاودانان
کوردستان

بۆکان؛ دەستپێکردنی پیشانگای کتێبی کوردیی منداڵان و بەرهەمە شێوەکارییەکان بە ئامانجی پەرەپێدانی هۆنەر و کتێب خوێندنەوە

٨ی پووشپەڕی ١٤٠٥؛ پیشانگای کتێبی کوردیی منداڵان و بەرهەمە شێوەکارییەکان بە هیمەتی دامەزراوەی پەروەردەیی "سەربەخۆ" لە شاری بۆکان دەستی بەکار کرد و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ، تا ڕۆژی چوارشەممە، بە ئامادەبوونی ئەدیبان و ڕۆشنبیران بەردەوام دەبێت.

٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٦ بۆکان
کوردستان

بۆکان؛ ڕاگواستنی مه‌نسوور قادرزاده‌، یووسف ئه‌مینی و عه‌لی شوکری بۆ بەندیخانە و دیاریکردنی بارمتەی ٢ میلیارد تمەنی بۆ ئازادکردنی کاتییان

٨ی پووشپەڕی ١٤٠٥؛ دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە دوو حەفتە بەسەر دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی سێ هاووڵاتیی کورد و چالاکوانی کولتووریی خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی "مەنسوور قادرزادە"، "یووسف ئەمینی" و "عه‌لی شوکری"، دوای کۆتاییهاتنی لێکۆڵینەوە لێیان لە…

٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٦ بۆکان
کوردستان

زیندانی ئیلام؛ بەردەوامیی دەسبەسەرکردنی زەهرا محەمەدوەلی دوای ۳۸ ڕۆژ؛ بەردەوامیی لێپرسینەوە یەک لەدوای یەکەکان

٩ی پووشپەڕی ١٤٠٥؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی ٣٨ ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی "زەهرا محەمەدوەلی"، هاووڵاتیی تەمەن ٢٧ ساڵانی کورد، ناوبراو هێشتا دەسبەسەرە و لێپرسینەوە یەک لە دوای یەکەکانی بەردەوامە.

٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٦ زیندانی ئیلام
کوردستان

بەندیخانەی شیروان؛ بەردەوامیی دەسبەسەرکردن و نادیاریی چارەنووسی دانیال نیازی، لاوی ١٨ ساڵانی کورد، بە تۆمەتی "موحاربە" دوای ٥ مانگ

٨ی پووشپەڕی ١٤٠٥؛ "دانیال نیازی"، لاوی ١٨ ساڵانی خەڵکی شیروان لە پارێزگای خۆراسان، کە ٥ مانگ و ١٧ ڕۆژە بەشێوەی سەرەڕۆیانە دەسبەسەر و لە بەندیخانەی شیرواندا بەند کراوە، هێشتا بە چارەنووسێکی نادیارەوە، بەبێ بەڕێوەچوونی دادگا و لە کاتێکدا کە…

٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٦