ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠ی ڕەزبەری ١٤٠٥، «ئازاد ڕەحمەتی»، هاووڵاتیی خەڵکی بانە و چالاکی ژینگەپارێز، پاش ٢٠ ڕۆژ دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانە، بە شێوەی کاتی و بە دانانی بارمتەی قورسی ٥ میلیارد تمەنی ئازاد کرا.
ڕۆژی چوارشەممە ١ی ڕەزبەری ١٤٠٥، «ئازاد ڕەحمەتی»، هاوڵاتیی خەڵکی بانە و چالاکی ژینگەپارێز، بە هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵەکەی و بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی ناڕوون گواسترایەوە.
ئازاد ڕەحمەتی خێزاندارە و منداڵێکی هەیە و لە بواری ژینگەدا چالاکی دەکات. ناوبراو لە ماوەی ئەو ٢٠ ڕۆژە لە دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی، لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش بووە.





