٢ی سەرماوەزی ١٤٠٥؛ لە ماوەی حەفتەکانی ڕابردوودا، «هێمن خورشیدی»، لاوی خەڵکی بانە کە لە مانگی خەزەڵوەری ١٤٠٤دا بۆ ماوەی ٩ ڕۆژ بە شێوەیەکی سەرەڕۆیانە دەسبەسەر کرابوو، لەلایەن دادگای ئینقلابی بانەوە بە تۆمەتەکانی «کۆبوونەوە و پیلانگێڕی دژی ئەمنییەتی وڵات» و «پڕوپاگەندە دژی ڕێژیم»، بەگشتی سزای ٢ ساڵ و ٣ مانگ بەندکراوی داسەپاوی بەسەردا سەپێندرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری «کوردپا»، «هێمن خورشیدی» لەلایەن دادگای ئینقلابی بانەوە بە تۆمەتی «کۆبوونەوە و پیلانگێڕی بۆ ئەنجامدانی تاوان دژی ئەمنییەتی ناوخۆیی و دەرەکی» سزای ٢ ساڵ بەندکران و بە تۆمەتی «پڕوپاگەندە دژی ڕێژیم» سزای ٣ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە. ئەم سزایە ڕۆژی ٤ی ڕەزبەری ١٤٠٥ پێی ڕاگەیەندراوە و سزا قورسەکەی، واتە ٢ ساڵ بەندکرانی داسەپاو، جێبەجێ دەکرێت.
ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، «هێمن خورشیدی»، هاووڵاتیی تەمەن ٣٠ ساڵی خەڵکی بانە، لە شوێنی کارەکەی لە یەکێک لە قاوەخانە نەریتییەکانی ئەو شارە، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
ناوبراو دوای ٩ ڕۆژ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا. ناوبراو لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە مافی پێوەندی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش بوو.





