ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی ڕەزبەری ١٤٠٥، لاوێکی کورد بە ناوی «بێهزاد ئیبراهیمپوور» تەمەن ١٩ ساڵ، کوڕی سەلاح و خەڵکی گوندی «گوگجەلی» سەر بە ناوچەی «ئاڵەشین»ی بوکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسببەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، کاتژمێر ٨ی بەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی ڕەزبەری ١٤٠٥، هێزە ئەمنییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە کوردە و دەسبەسەریان کردووە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکارەکانی دەسبەسەرکردنی ئەم لاوە لەبەر دەستدا نییە و هێزە ئەمنییەکانیش هیچ ڕووکردنەوەیەکیان لەمبارەوە نەداوە. هەروەها، ناوبراو هێشتا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و پەیوەندی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەشە.




