شاری نۆدشە لە بوونی دەرمانخانەیەک بێبەرییە
شاری نۆدشە کە لە سنووری نێوان ئێران و هەرێمی کوردستاندا هەڵکەوتووە، بەدەست نەبوونی دەرمانخانەیەک بە کەرەستەی سەرەتاییەوە دەناڵێنێت.
شاری نۆدشە کە لە سنووری نێوان ئێران و هەرێمی کوردستاندا هەڵکەوتووە، بەدەست نەبوونی دەرمانخانەیەک بە کەرەستەی سەرەتاییەوە دەناڵێنێت.
ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "دلێر شامحەممەدی"، خەڵکی دیواندەرە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنیکی نادیار راگویزراوە.
بەپیی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆیی کوردپا، لە بەهاری ١٤٠٠ی هەتاویدا، سەرجەم ١٠٠ حاڵەتی دەسبەسەرکران لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە ڕووی داوە.
ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێک بە ناوی "سالار میرزایی"، تەمەن ٢٧ ساڵ، کوڕی یووسف و دانیشتووی گوندی "بانیساکان"، سەر بە شاری سەلاسباوەجانی، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری نەوسوود بریندار بووە.
سەرەڕای تێپەڕبوونی حەوتوویەک بەسەر دەسبەسەرکرانی ئارام فەتحی، شاعیر و چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری مەریوان، هێزە ئەمنییەتییەکان لە دانی هەر جۆرە وڵامیکی ڕوون لە چارەنووسی ئەو چالاکە مەدەنییە، خۆیان دەبوێرن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەممەد مینوویی" تەمەن ٢٨ ساڵ کوڕی کەماڵ خەڵکی گوندی "ئەسکۆڵـ"ـی شاری مەریوان، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری "سوورێن" گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی سێشەممە ١ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سیروان ئێناخی" تەمەن ٣٠ ساڵ خەڵکی گوندی "سەریاس" سەر بە بەخشی "باینگانـ"ـی شاری پاوە، بە دانانی بارمتە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە کرماشان ئازاد کرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ی پووشپەڕ، ڕامین شەریفی، پەنابەرێکی خەڵکی مەریوان کە لە ڕەوتی ڕووداوێکی هاتوچۆدا بە توندی بریندار ببوو، پاش ١٨ ڕۆژ خەوێندران لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی یونان، گیانی لەدەست داوە.
ڕۆژی چوارشەممە ٢ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "مۆحسێن عەزیزی" خەڵکی شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
لە چارەنووسی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سۆران شەریفی"، خەڵکی بۆکان، پاش دەسبەسەرکرانی زانیارییەکی ورد لەبەردەستدا نییە.