ھەینی، ١٣ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە دیواندەرە دەسبەسەر کرا

ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "زانیار مورادی"، کوڕی جەلال و خەڵکی گوندی "کێلە کەوو" سەر بە دیواندەرە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە.

٦ی پووشپەڕی ٢٧٢١
کوردستان

سنووری سەردەشت؛ کۆڵبەرێک لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی گیانی لەدەست دا

ڕۆژی شەممە ٥ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "واحید محەممەدپوور"، خەڵکی گوندی "بێران" سەر بە سەردەشت، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت، گیانی لەدەست داوە.

٦ی پووشپەڕی ٢٧٢١
کوردستان

کوردستانی ڕۆژهەڵات؛ ٥ هاووڵاتی لە کاتی مەلەکردن لە ئاودا خنکان

ڕۆژی هەینی ٤ی پووشپەڕ، مێرمنداڵێک بە ناوی "سامان یووسفی‌نژاد"، تەمەن ١٥ ساڵ و هەروەها لاوێک بە ناوی "سامران یووسفی‌نژاد"، تەمەن ٢١ ساڵ، خەڵکی گوندی "قەرەتەپە"، بەهۆی ناشارەزایی لە مەلەکردن، لە ڕووباری "حەیرانـ"ـی شاری میاندووئاو، خنکان.

٥ی پووشپەڕی ٢٧٢١
کوردستان

سنە؛ ئارمان فەرەهمەند کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا

ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی پووشپەڕ، زیندانییەکی مێرمنداڵ بە ناوی "ئارمان فەرەهمەند"، تەمەن ١٧ ساڵ، کوڕی موختار و خەڵکی گوندی "سەردۆش" سەر بە مەریوان، لە کانوونی ئیسلاح و تەربییەتی سنە، پاش بەڵێنیی بەرپرسانی زیندان کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێناوە.

٥ی پووشپەڕی ٢٧٢١ سنە
کوردستان

بەهاری ١٤٠٠ی هەتاوی؛ سەپاندنی زیاتر لە ١٨٠ ساڵ زیندان بەسەر هاووڵاتییانی کورد

بەپیی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆیی کوردپا، لە بەهاری ١٤٠٠ی هەتاویدا، زیاتر لە ١٨٠ ساڵ زیندان و هەروەها حوکمێنێک وەکوو ممنوع‌الخروج بوون، موزایدەی بارمتە و سزای نەختی بەسەر هاووڵاتییان لە کوردستانی ڕۆژهەڵاتدا…

٤ی پووشپەڕی ٢٧٢١