ھەینی، ١٣ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

کۆڵبەرێک لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە بەرزاییەکانی "تەتە"ی هەورامان گیانی لەدەست دا

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ی پووشپەر، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "فەهیم ڕوستەمزادە"، خەڵکی هەورامان، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە بەرزاییەکانی "تەتە"ی هەورامان گیانی لەدەست داوە.

٢ی پووشپەڕی ٢٧٢١
کوردستان

قەرارگای شارامفەر هەڕەشەی لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپوزسیونی حکوومەتی ئێران کرد

پەیوەندییە گشتییەکانی قەرارگای شارامفەر لە شاری سنە، جارێکی دیکە هەڕەشەی لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران کردووە کە لە ئەگەری هەر جموجۆڵێکدا، بە توندی وڵام دەدرێنەوە.

٢ی پووشپەڕی ٢٧٢١
کوردستان

هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ڕۆژی شەممە ٢٩ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "حەسەن فەرەجی" تەمەن ٤٤ ساڵ، کوڕی محەممەد و خەڵکی گوندی "لەنجاوا" سەر بە مەریوان، بە دانانی بارمتە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی سنە ئازاد کراوە.

١ی پووشپەڕی ٢٧٢١
کوردستان

هاووڵاتییەکی کورد لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعات ڕەوانەی زیندانی ورمێ کرا

ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "موزەفەر حەکیمی"، خەڵکی ورمێ، پاش کۆتایی لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعات، بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگوێزراوە.

١ی پووشپەڕی ٢٧٢١
کوردستان

چاڵدێران؛ کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی هێزەکانی ئەرتشی تورکیە گیانی لەدەست دا

سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە ٣١ی جۆزەردان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "عەزیز محەممەدزادە" تەمەن ٢٣ ساڵ خەڵکی گوندی "قەزەڵ ئەرخـ"ـی شاری ماکۆ، لە سنووری چاڵدێران بە تەقەی هێزەکانی ئەرتشی تورکیە گیانی لەدەست دا.

٣١ی جۆزەردانی ٢٧٢١