مەهاباد؛ دەسبەسەرکرانی جەماڵ بایزیدی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە
ڕۆژی سێشەممە،٢٠ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "جەماڵ بایزیدی"، خەڵکی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی سێشەممە،٢٠ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "جەماڵ بایزیدی"، خەڵکی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
مامۆستا سەید جەماڵەدین واژی و مامۆستا شەریف مەحموودپوور، لە پیشنوێژەکانی پەسوێی پیرانشار، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە کران و لێپرسینەوەیان لێ کرا.
ڕۆژی دووشەممە، ١٩ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێک بە ناوی "یوونس محەممەدی"، خەڵکی گوندی "بازان"، سەر بە شاری جوانڕۆ، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود بەتوندی بریندار بوو.
پاش تێپەڕبوونی ٣٤ ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکرانی "ئارش شەریفی"، هاووڵاتیی تەمەن ٣٢ ساڵ و کوڕی عەباس، خەڵکی گوندی تەنگیسەر و دانیشتووی شاری مەریوان، زانیارییەکی ورد لەمەڕ چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ٢٠ی پووشپەڕ، حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەک بە ناوی "بەختیار چراغی"، لە زیندانی دێزڵاوای کرماشان جێبەجێ کرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە، ١٩ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئیدریس نەوبەخت"، کوڕی مەحموود، خەڵکی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
شەوی دووشەممە، ١٩ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێک بە ناوی "جەماڵ (پاشناو ناڕوون)"، تەمەن ٥٠ ساڵ و خەڵکی مەریوان، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "تەتە"ی هەورامان بریندار بوو.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە، ١٨ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سلێمان شاروێرانی"، کوڕی ئەحمەد و خەڵکی "سەیداوێ"ی شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە، ١٩ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "شۆڕش ئیبراهیمی"، خەڵکی گوندی "گەرگولی خوارێ"، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
ڕۆژی شەممە، ١٧ی پووشپەڕ، شێرکۆ ڕۆشەنی، هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان، بە دانانی بارمتەی ٥٤٥ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کرا.