۲۶ی گەلاوێژی ۱۴۰۵؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی دوو ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی «مەتین ڕەسووڵی»، لاوی کوردی خەڵکی پیرانشار، هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی لەبەر دەستدا نییە. ئەم هاوڵاتییە لەم ماوەی دەسبەسەرکردنەدا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر، دیدار و پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش بووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا؛ ڕۆژی یەکشەممە ۲۵ی گەلاوێژی ۱۴۰۵، «ەمتین ڕەسووڵی»، لاوی کوردی خەڵکی پیرانشار، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. سەرەڕای تێپەڕبوونی دوو ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەیدا، هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی لەبەر دەستدا نییە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکارەکانی دەسبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدروەکان دژی ئەم هاووڵاتییە کوردە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە و هێزە ئەمنییەکانیش لەم پەیوەندییەدا هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە. هەروەها مەتین ڕەسووڵی لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر، دیدار و پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش بووە.





