کامێران؛ دانا قوربانی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا
ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٢ی پووشپەڕ، لاوێکی کورد بەناوی "دانا قوربانی"، تەمەن ١٩ ساڵ و کوڕی ئەسعەد، خەڵکی کامێران، بە دانانی بارمتە، لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کرا.
ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٢ی پووشپەڕ، لاوێکی کورد بەناوی "دانا قوربانی"، تەمەن ١٩ ساڵ و کوڕی ئەسعەد، خەڵکی کامێران، بە دانانی بارمتە، لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کرا.
شەوی چوارشەممە، ٢١ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئارمان نیکپەی"، کوڕی حەسەن و خەڵکی گوندی "نێ" سەر بە شاری مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی چوارشەممە، ٢١ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "یووسف بەکری"، تەمەن ٣٨ ساڵ و خەڵکی گەڕەکی "پشت تەپ"ی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی سێشەممە،٢٠ی پووشپەڕ، مامەند قوڕەیشی، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "تەها کەریمی" و "موختار شەریفی"، خەڵکی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ٢١ی پووشپەڕ، زیندانییەک بە ناوی "حامد حوسێنپوور"، تەمەن ٣٢ ساڵ و کوڕی خەلیل، خەڵکی شاری شوت لە زیندانی ماکۆ لە سێدارە درا.
ڕۆژی چوارشەممە، ٢١ی پووشپەڕ، ڕێبوار عەبدوڵڵاهی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
عەبدولڕەحمان نەسری و ئارمان حەبیبی لە بنەماڵەی گیانلەدەستداوانی سنە، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ٢ی بۆکانەوە، هەر کام بە ٦ مانگ زیندان و لێدانی ٤٠ قامچی مەحکووم کران.
سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٠ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی سامان پاشایی، خاوەنی میداڵی جیهانیی کوشتیی فەرەنگی و خەڵکی سەقز، هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە، ١٩ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "هیوا دەرخوردی (خارجە)"، خەڵکی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.