یەکشەممە، ١ی سەرماوەزی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

سپاسگوزاریی باوکی ژینا ئەمینی؛ هاودەردیی ئێوە دڵەکانی ئێمەی ئارام کردەوە و ڕۆحی ژیناشی شاد کرد

۲۷ی گەلاوێژی ۱۴۰۵؛ ئەمجەد ئەمینی، باوکی ژینا ئەمینی، لە دوای پشتگیری و هاودەردیی بەربڵاوی خەڵک لەگەڵ بنەماڵەکەی و ڕۆحی ژینا، دوای لێدوانی بێڕێزیکەرانەی نوێنەرێکی مەجلیسی…

٢٧ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
کوردستان

مەریوان؛ میلاد تەبد، کۆڵبەری لاو، دوای ساڵێک بەرگەگرتنی برینەکانی لە ئاکامی تەقەی ڕاستەوخۆ لە سەری گیانی لەدەست دا

۲۷ی گەلاوێژی ۱۴۰۵؛ «میلاد تەبد»، کۆڵبەری لاوی خەڵکی مەریوان، دوای نزیکەی ساڵێک بەرگەگرتنی برینەکانی بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان لە سەری، گیانی لەدەست دا. بە…

٢٧ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
کوردستان

پیرانشار؛ ئیبراهیم ڕەسووڵی، لاوی کورد، دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا

۲۶ی گەلاوێژی ۱۴۰۵؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی دوو ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی «ئیبراهیم ڕەسووڵی»، لاوی کوردی خەڵکی پیرانشار، هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی…

٢٧ی گەلاوێژی ٢٧٢٦ پیرانشار
کوردستان

شنۆ؛ ناڕوونیی چارەنووسی هادی خزری سەرەڕای تێپەڕبوونی ۳ ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەیدا

۲۶ی گەلاوێژی ۱۴۰۵؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی «هادی خزری»، لاوی خەڵکی شنۆ، و گواستنەوەی بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ، هەتا ئێستا…

٢٧ی گەلاوێژی ٢٧٢٦ شنۆ
کوردستان

دێولان؛ یەدوڵڵا مەتاعی، بە ٣١ ساڵ پێشینە، لە راهێنەری و کردنەوەی یانەی کاراتە بێبەش کرا

٢٥ی گەلاوێژی ١٤٠٥؛ «یەدوڵڵا مەتاعی»، هاووڵاتیی خەڵکی دێولان و ڕاهێنەری کاراتە بە ٣١ ساڵ پێشینەی چالاکیی وەرزشی کە پێشتر لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن ،ژیان، ئازادیدا دەسبەسەر…

٢٧ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
کوردستان

کاردانەوەی بنەماڵەی ژینا-مەھسا ئەمینی بۆ بێڕێزیی نوێنەری مەجلیس؛ «ببڕێت ئەو زمانەتان کە وڵاتێکتان ڕەوانەی دۆزەخ کرد»

٢٥ی گەلاوێژی ١٤٠٥؛ بنەماڵەی ژینا-مەھسا ئەمینی، لەوانە ئەمجەد ئەمینی، موژگان ئێفتخاری و ئەشکان ئەمینی، باوک، دایک و برای ناوبراو، لە کاردانەوەیەکدا بەرانبەر بە…

٢٧ی گەلاوێژی ٢٧٢٦ سەقز
کوردستان

بۆجنوورد؛ مستەفا عەلیپوور، کوردی کرمانج و بریندار و دەسبەسەرکراوی خۆپیشاندانەکانی بەفرانبار، سزای ٤ ساڵ و ٢ مانگ بەندکران و ٧٤ قامچی بەسەردا سەپێندرا

«مستەفا عەلیپوور»، هاووڵاتیی تەمەن ٣٢ ساڵانی کوردی کرمانج و خەڵکی بۆجنوورد کە لە ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباری ١٤٠٤دا بە زیاتر لە ١٠٠ فیشەکی ساچمەیی بریندار و دواتر دەسبەسەر کرابوو، لەم دواییانەدا لەلایەن دادگای ئینقلاب و دادگای کەیفەریی شاری…

١٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٦ بۆجنوورد
کوردستان

دەرەشاری/ئیلام؛ دوو ڕۆژ دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی ماهان سەیفی، لاوی ۱۸ ساڵان، بەهۆی ناڕەزایەتیدەربڕین بەرانبەر گرانی

۹ی گەلاوێژی ١٤٠٥؛ پاش تێپەڕبوونی دوو ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی «ماهان سەیفی»، لاوی ۱۸ ساڵانی کورد و خەڵکی شاری دەرەشاری سەر بە پارێزگای ئیلام، هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی لەبەر دەستدا نییە.

٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
کوردستان

مادێح کرمانی؛ کۆڵبەری مەریوانی بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت کوژرا و دوای دوو ڕۆژ ناڕوونیی چارەنووسی تەرمەکەی ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە

٩ی گەلاوێژی ١٤٠٥؛ تەرمی "مادێح کرمانی"، ئەو کۆڵبەرەی کە لەسەر سنووری مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی فیشەکی جەنگیی هێزە ئینتیزامییەکان کوژرا، دوای دوو ڕۆژ ناروونیی جارەنووسی، ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە.

٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
کوردستان

بەندیخانەی بۆجنوورد؛ عەلی قشڵاقی، لاوی ١٩ ساڵانی کوردی کرمانج و دەسبەسەرکراوی بەفرانبار، خەریکی تێپەڕاندنی ٢ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانە

٧ی گەلاوێژی ۱۴۰۵؛ «عەلی قشڵاقی»، لاوی ١٩ ساڵانی کوردی کرمانج و لە دەسبەسەرکراوانی مانگی بەفرانباری ۱۴۰۴، کە پێشتر لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری بۆجنووردەوە سزای بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو، کۆتاییەکانی جۆزەردانی ۱۴۰۵ بۆ جێبەجێکردنی سزاکەی…

٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٦ بەندیخانەی بۆجنوورد