سێشەممە، ٢٧ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

سەقز؛ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە و ناڕوونیی چارەنووسی سوبحان عەزیزی و ئومێد خۆرشیدی

٢٦ی ڕەشەمەی ١٤٠٤؛ دوای تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی «سوبحان عەزیزی» و «ئومێد خۆرشیدی»، دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی سەقز، هێشتا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسیان لەبەر دەستدا نییە.

٢٧ی ڕەشەمەی ٢٧٢٥ سەقز
کوردستان

ئیلام؛ دەستبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی ساسان چەمەن‌ئارا، زیندانی سیاسیی پێشوو و هونەرمەندی کورد، لەگەڵ خوشکەکەی پەرەستوو چەمەن‌ئارا

ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٤، ساسان چەمەن‌ئارا، زیندانی سیاسیی پێشوو و هونەرمەندی کوردی خەڵکی ئیلام، لەگەڵ خوشکەکەی بە ناوی پەرەستوو چەمەن‌ئارا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە بە شێوەی سەرەڕۆیانه دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار…

٢٧ی ڕەشەمەی ٢٧٢٥ ئیلام
کوردستان

سنە؛ خەبات دێهدار، چالاکی کرێکاری و بەندکراوی سیاسی پێشوو بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ڕۆژی شەممە ٢٣ی ڕەشەمەی ١٤٠٤، خەبات دێهدار، چالاکی کرێکاری و بەندکروای سیاسیی پێشوو دوای ٣٢ ڕۆژ دەستبەسەرکرانی کاتی، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ناوەندی سنە ئازاد کرا.

٢٥ی ڕەشەمەی ٢٧٢٥ سنە
کوردستان

گۆگجه/ مەریوان؛ خەڵکی گوندی گۆگجە بە هاوبەشی و هەنگاوێکی یەکگرتووانە هێزەکانی کۆماری ئیسلامیان لە گوند ڕاونا

٢٣ی ڕەشەممە ١٤٠٤ – لە دوای هێرشی نیزامی ئامریکا و ئیسرائیل بۆ سەر بنکەکانی سپای پاسداران لە ناوچەی «سەرشیو»ی مەریوان، لەگەڵ بنکەی سەرەکیی گوندی «گۆگجه»، هێزەکانی سپای پاسداران بە دانانی کەرەستەی نیزامی و جێگیر بوونیان لە شوێنە گشتییەکان وەک…

٢٤ی ڕەشەمەی ٢٧٢٥
کوردستان

مەهاباد؛ جێگیرکردن و گواستنەوەی هێز و کەرەستەی سەربازی بۆ هۆڵێکی وەرزشی و زیادبوونی نیگەرانییەکی جیددی لەنێو خەڵک سەبارەت بە کەڵک وەرگرتن لە قوتابخانەکان بە مەبەستی نیزامی

٢١ی ڕەشەمەی ١٤٠٤؛ بەکارهێنانی نیزامی شوێنە گشتی و خزمەتگوزارییەکان لە شارە جیاوازەکانی کوردستان هێشتا هەر بەردەوامە. بەپێی ڕاپۆرتە ناوخۆییەکان، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا گواستنەوە و جێگیرکردنی هێز و کەرەستەی سەربازی لە هۆڵی وەرزشی «جەلیل…

٢٢ی ڕەشەمەی ٢٧٢٥ مەهاباد
کوردستان

سەردەشت؛ جێگیرکردن و گواستنەوەی هێز و کەرەستەی سەربازی بۆ نێو قوتابخانەکان، مزگەوتەکان و هەروەها زانکۆکان و ئامادەبوونی هێزەکان بە ئۆتۆموبیلی شەخسی لە نێو شاردا

٢١ی ڕەشەمەی ١٤٠٤؛ بەکارهێنانی هێزە سەربازییەکان لە شوێنە گشتی و خزمەتگوزارییەکان لە شارە جیاوازەکانی کوردستان هێشتا بەردەوامە. بەپێی ڕاپۆرتە ناوخۆییەکان، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا گواستنەوە و جێگیرکردنی هێز و کەرەستەی سەربازی لە…

٢٢ی ڕەشەمەی ٢٧٢٥ سەردەشت
کوردستان

مەریوان؛ کوژرانی ژنێک و برینداربوونی ژمارەیەک هاووڵاتیی مەدەنی لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکان

٢١ی ڕەشەمەی ١٤٠٤؛ لە سێزدەهەمین ڕۆژی ململانێی سەربازی نێوان ئیسرائیل–ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی، لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر ناوەندێک سەر بە سپای پاسدارانی ئێنقلابی ئیسلامی لە گوندی «بڵکڕ » سەر بە شاری مەریوان لە پارێزگای کوردستان،…

٢٢ی ڕەشەمەی ٢٧٢٥ مەریوان
کوردستان

سەقز؛ سدێق یووسف‌پور، ئەندامی گرووپی شاخەوانیی «هەڵۆ»ی سەقز بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ڕۆژی دووشەممە ١٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٤، سدێق یووسف‌پوور، ناسراو بە "پیرەهەڵۆ"، بەندکراوی سیاسیی پێشوو و ئەندامی گرووپی شاخەوانیی "هەڵۆ"ی سەقز، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی، تا کۆتایی قۆناغەکانی دادگایی لە زیندانی سەقز ئازاد کرا.

٢٠ی ڕەشەمەی ٢٧٢٥ سەقز
کوردستان

مەهاباد؛ تێپەڕبوونی چوار ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی سەرەڕۆیانه و ناڕوونیی چارەنووسی ئەنوەر مەولوودی و ئاوات ڕۆستەمی

١٩ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ – سەرەڕای تێپەڕبوونی چوار ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی سەرەڕۆیانه دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی مەهاباد بە ناوەکانی «ئەنوەر مەولوودی» و «ئاوات ڕۆستەمی»، هێشتا هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنیان لە بەردەست نییە.

٢٠ی ڕەشەمەی ٢٧٢٥ مەهاباد