بەرەبەیانیی چوارشەممە ٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠٥، سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی «موحسن دارابی» خەڵکی کرماشان لە بەندیخانەی ناوەندیی ئێسفەهان جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم بەندکراوە لە ڕۆژانی ڕابردوودا بۆ جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانەکەی ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی ئێسفەهان کرابوو.

ئەم بەندکراوە چەند ساڵ پێش بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە تاوانەکانی «ماددە هۆشبەرەکان» دەسبەسەر کرا و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.

موحسن دارابی خێزاندار بوو و باوکی منداڵێکە.

تا ئێستا هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوە لەلایەن سەرچاوە فەرمییەکان یان ڕاگەیاندنەکانی ناوخۆی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.