سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ۲۱ی ڕەزبەری ١٤٠٥، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی «ڕەزا مەعرووفی ئەقدەم» تەمەن ٥٨ ساڵ، خەڵکی نەغەدە و دانیشتووی بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، کاتژمێر ٦ی بەیانی، هێزە ئەمنییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی، ئەم هاووڵاتییە کوردیان لە ماڵەکەی خۆیدا دەسبەسەر کردووە.

هەتا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەسبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە و هێزە ئەمنییەکانیش هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەمبارەیەوە نەداوە. هەروەها، ناوبراو هێشتا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و پەیوەندی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەشە.