۳۰ی گەلاوێژی ۱۴۰۵؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی ۶ ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی «ئەیووب حەمزە»، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی پیرانشار، هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی لەبەر دەستدا نییە. ناوبراو لەم ماوەیەدا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر، چاوپێکەوتن و پەیوەندیی تلفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا؛ ڕۆژی یەکشەممە ۲۵ی گەلاوێژی ۱۴۰۵، «ئەیووب حەمزە» خەڵکی پیرانشار، بە هەڵکوتانی هێزە ئەمنییەتییەکان بۆ سەر ماڵەکەی و بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.
ئەیووب حەمزە خێزاندارە و خاوەنی منداڵی ساوایە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکارەکانی دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدروەکان دژی ئەم هاووڵاتییە کوردە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە و هێزە ئەمنییەتییەکانیش لەم پەیوەندییەدا هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە. هەروەها ناوبراو لەم ماوەیەدا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر، چاوپێکەوتن و پەیوەندیی تلفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.





