ڕۆژی چوارشەممە ۲۸ی گەلاوێژی ۱۴۰۵، «محەممەد وەتمانی»، لاوی خەڵکی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە شێوەی سەرەڕۆیانە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا؛ هێزە ئەمنییەکانی ئیدارەی ئیتلاعات، بەبێ بەڵگەی یاسایی، ئەم هاووڵاتییە کوردەیان لە یەکێک لە شەقامەکانی مەهاباد دەسبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکارەکانی دەسبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە کوردە لەبەر دەستدا نییە و هێزە ئەمنییەکانیش لەمبارەوە هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە. هەروەها «محەممەد وەتمانی» لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر، چاوپێکەوتن و پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.





