ئاژانسی کوردپا: ئەندامانی ئەنجومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتیی "نۆژین" لە بەرانبەر دادگوستەریی سنەدا کۆ بوونەوە و خوازیاری ئازادیی خێرای "زارا محەمەدی" بوون.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە، ٦ی جۆزەردان، ئەندامانی ئەنجومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتیی "نۆژین"، لە بەرانبەر دادگوستەریی سنەدا کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
ئەندامانی ئەنجومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتیی "نۆژین" لەم کۆبوونەوەیەدا خوازیاری ئازادیی خێرا و بێمەرجی "زارا محەمەدی"، ئەندامی دەسبەسەرکراوی ئەم ئەنجومەنە بوون.

زارا محەمەدی، ئەندامی دەسبەسەرکراوی ئەنجومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتیی "نۆژین" هێزەکانی ئیتلاعاتی و ئینتیزامی لە شوێنی ئەم کۆبوونەوەیەدا ئامادە بوون و دەستیان دایە پشکنینی مۆبایلی شەخسیی هاووڵاتییان.
ڕۆژی یەکشەممە، ٥ی جۆزەردان، دوو چالاکی مەدەنیی کورد بە ناوەکانی "ئیدریس مینبەری و ڕێبوار مینبەری"، خەڵکی سنە و ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتیی نۆژین، ئازاد کران و "زارا محەمەدی"، ئەندامی تری دەسبەسەرکراوی ئەم ئەنجومەنە، هێشتا لە گرتنگەدایە.
ڕۆژی پێنجشەممە، ٢ی جۆزەردان، ئەم سێ چالاکە مەدەنییە کوردە، بێ نیشاندانی مۆڵەتی یاسایی، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کراون.
https://www.facebook.com/kurdistanagency/videos/452623098822594/
https://www.facebook.com/kurdistanagency/videos/869313403428792/





