ئاژانسی کوردپا: بەرپرسی پۆلیسی ئاگایی شاری شاباد، سەر بە پارێزگای کرماشان، لە شەڕ و پێکدادانێکی چەکداری لەو شارەدا، کوژرا.
جێگری کۆمەڵایەتیی فەرماندییی هێزە ئینتزامییەکانی پارێزگای کرماشان لە وتووژێک لەگەڵ میدیاکانی حکوومەتیدا، باسی لە کوژرانی "کوورش حاجی مورادی"، لە شەڕ و تێکەڵچوونی چەکداریدا کرد.
بە وتەی "محەمەدڕەزا ئاموویی"، لەو شەڕ و پێکدادانەدا، "کوورش حاجی مورادی" بریندار و دەسبەجێ بۆ ناوەندی دەرمانی ڕاگوێزراوە، بەڵام بە هۆی کاریگەریی برینەکانیەوە، گیانی لەدەست داوە.
جێگری کۆمەڵایەتیی فەرماندەیی هێزە ئینتزامییەکانی پارێزگای کرماشان ڕایگەیاندووە: "لەو شەڕ و پێکدادانەدا، یەکێک لە مەئموورانی پۆلیسی ئاگایی بریندار بووە."
هەتا ئێستا، هیچ لایەنێک بەرپرسایەتیی ئەو شەڕەی بە ئەستۆ نەگرتووە و شوناسی لایەنی بەرانبەر لەو شەڕەدا، ناڕوونە.





