بەرەبەیانیی سێشەممە ٧ی ڕەزبەری ١٤٠٥، بڕیاری لەسێدارەدانی بەندکراوێکی کوردی یارسان بە ناوی «ئێحسان نەورۆزی» خەڵکی شارۆچکەی داڵاهۆ لە بەندیخانەی دیزڵاوای کرماشان جێبەجێ کرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، ئەم زیندانییە لە ساڵی ١٣٩٦دا لە ناوچەی سەرپێڵ زەهاو لە کاتی شەڕێکی بەکۆمەڵدا بە تۆمەتی «کوشتنی  بەئەنقەست» دەسبەسەر کرا و دواتر بە هەمان تۆمەت لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.

ئێحسان نەورۆزی خەڵکی ئاوایی «پاڵانی سەرێ» لە شارۆچکەی دالاهۆ، خێزاندار بووە و خاوەنی منداڵێکە.

تا ئێستا هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوە لەلایەن سەرچاوە فەرمییەکان یان ڕاگەیاندنەکانی ناوخۆی ئێرانەوە بڵاو نەکراوەتەوە.