بە دەسبەسەرکرانی کامران بادبرووت ژمارەی دەسبەسەرکراوان لە مەڵەکشایی ئیلام گەیشتە دوو کەس
ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، کامران بادبرووت، هاووڵاتیی خەڵکی مەڵەکشایی ئیلام لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، کامران بادبرووت، هاووڵاتیی خەڵکی مەڵەکشایی ئیلام لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی سێشەممە ١٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، لاوێکی کورد بە ناوی "هەورام مێهرنەوایی"، خەڵکی بۆکان پاش بانگکران بۆ ئیتلاعاتی ئەم شارە دەسبەسەر کرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ١٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فەرەج ئەرسەن"، خەڵکی مەڵەکشایی ئیلام، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی چوارشەممە، ١٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، سەکینە پەروانە، بەندکراوی سیاسیی کورد بە هۆکاری نادیار لە بەندیخانەی وەکیلئابادی مەشهەدەوە بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی ئێڤین لە تاران ڕاگوێزرا.
لە ساڵی ١٤٠٢ی هەتاویدا بەگشتی ٥٠٧ کۆڵبەر لە کوردستانی ئێران کوژراون و بریندار کراون. زیاتر لە ٨١٪ی ئەم کۆڵبەرانە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون و بریندار کراون. هەروەها ٢٨ کەس لەم کۆڵبەرانە تەمەنیان کەمتر لە ١٨ ساڵە.
نەورۆزی ١٤٠٣، ڕۆژگەلێکی خوێناوی بۆ کۆڵبەرەکان لە کوردستان بووە. لە ماوەی ڕۆژانی یەکەم هەتا یازدەهەمی خاکەلێوەی ١٤٠٣، سەرجەم ٤٣ کۆڵبەر کوژران و بریندار بوونە.
ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٣؛ هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "موحسێن ڕەسووڵزادە"، خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە.
مۆزەخانەی لادێیی و نیشتەجیبوونی گەشتیاریی "شانشینـ"ـی مەریوان بەهۆی "لەبەرچاونەگرتنی حیجاب و ژەنینی مۆسیقا لەلایەن کچانەوە" داخرا.
ڕۆژی شەممە ٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، کیانووش چراغی، هاووڵاتیی خەڵکی دێهلۆڕان پاش بانگهێشتکران بۆ لقی جێبەجێکاری سزاکانی ئەم شارە دەسبەسەر کرا و بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ئیلام کرا.
ئومید قەدیمی، برای فواد قەدیمی، لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، لەلایەن دادگای ئینقلابی دیواندەرەوە بە ٤٠ مانگ بەندکرانی تەعزیری و پێبژاردنی سزای نەختی مەحکووم کرا.