مەهاباد؛ لاوێکی کورد پاش بانگکران بۆ ئیتلاعاتی سپا دەسبەسەر کرا
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، لاوێکی کورد بە ناوی "سامان ئوەیسی"، خەڵكی مەهاباد پاش بانگکران بۆ ئیتلاعاتی سپای ئەم شارە دەسبەسەر کرا.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، لاوێکی کورد بە ناوی "سامان ئوەیسی"، خەڵكی مەهاباد پاش بانگکران بۆ ئیتلاعاتی سپای ئەم شارە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی سێشەممە ٢١ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، کەماڵ لوتفی، باوکی ڕەزا لوتفی لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە دێولان پاش بانگکران بۆ دادسەرای گشتی و ئینقلابی شاری قوروە، دەسبەسەر کرا.
سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٤ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی ڕامیار محەممەدزادە، لاوی تەمەن ١٩ ساڵی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئیتلاعاتەوە، سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی دەسبەسەرکرانی هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە، ١٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، دوکتور لوقمان قەنبەری، نووسەر و وەرگێڕی کورد لە ماڵەکەی خۆیدا لە شاری سەرپێڵی زەهاو لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کرا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە بە کوردپا گەیشتوون، ئیتلاعاتی سپای مەهاباد لەگەڵ داواکاریی ئەشکان فەهیم، چالاکی ئەدەبی و فەرهەنگیی کوردی بەندکراو لە بەندیخانەی ئەم شارە بۆ وەرگرتنی مورەخەسیی دەرمانی دژایەتیی کردووە.
ڕۆژی دووشەممە، ٢٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، ئەمیر ڕەحمانی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گەڕەکی "تاچیناوێ"ی شنۆ بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ئەم شارە ئازاد کرا.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، لاوێکی کورد بە ناوی "ڕامیار محەممەدزادە"، تەمەن ١٩ ساڵ، کوڕی خالید و خەڵکی پیرانشار لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
عوسمان ئیسمساعیلی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی سەقز لە ڕۆژی ٢٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، بە مەبەستی ئەنجامدانی پرۆسەی چارەسەری پزیشکی لە بەندیخانەی سەقزەوە ڕەوانەی بەندیخانەی سنە کرا، سەرەڕای ناجێگیربوونی دۆخی لە دەسپێڕاگەیشتن بە چارەسەری پزیشکی بێبەری…
ڕۆژی شەممە، ١٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "فەردین وەیسی"، خەڵکی سنە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە بە سەختی بریندار بوو.
هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "تارق ڕەحیمپوور"، تەمەن ٣٩ ساڵ و کوڕی مووسا، خەڵکی گوندی "ئەوێهەنگ" و دانیشتووی سنە لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەم شارەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "کەرەمی" بە سێ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو سزا درا.