دووشەممە، ٢٠ی ڕەزبەری ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

شنۆ؛ ئازادیی کاتیی شەهرام شاهی بە دانانی بارمتە و بەردەوامیی ماوەی دەسبەسەرکرانی سێ هاووڵاتیی دیکە

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە بە دەستی کوردپا گەیشتوون، ڕۆژی چوارشەممە، ٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، شەهرام شاهی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شنۆ پاش ١١ ڕۆژ دەسبەسەرکران و لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێ بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی هەتا کاتی…

٩ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ شنۆ
کوردستان

کۆڵبەرێک بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانی میراوێی سەردەشت گیانی لەدەست دا

ڕۆژی پێنجشەممە، ٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، کۆڵبەرێک بە ناوی "ئەبووبەکر ماخووزی‌فەرد"، کوڕی حاجی ڕەسووڵ و خەڵكی میراوێی سەردەشت بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانی " گوێزێ"ی ئەم شارە گیانی لەدەست دا.

٩ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤
کوردستان

کوژران و برینداربوونی ٦ کۆڵبەر بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانی "ژاڵانە" لە هەورامان

سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە، ٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، کۆڵبەرێک بە ناوی "شۆڕش شوکری"، خەڵکی گوندی "ئاڵمانە" سەر بە شاری مەریوان، بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانی "ژاڵانە"ی هەورامان گیانی لەدەست دا و ٥ کۆڵبەری دیکەش بە سەختی بریندار بوون.

٩ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤
کوردستان

ئیلام؛ محەممەد عەباسزادە هونەرمەندی کورد پاش بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی نەورۆز دەسبەسەر کرا

ڕۆژی چوارشەممە، ٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، محەممەد عەباسزادە، هونەرمەندی ناسراوی خەڵکی ئیلام پاش بەشدداریکردن لە ڕێوڕەسمە نەورۆزییەکەی ناوچەی "شۆهان"ی ئەم شارە دەسبەسەر کرا.

٩ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ ئیلام
کوردستان

تەرمی کۆڵبەری بێسەروشوێنبووی پیرانشاری پاش دوو ڕۆژ گەڕان دۆزرایەوە

ڕۆژی چوارشەممە، ٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، تەرمی کۆڵبەرێک بە ناوی "سەعید سەلووسی"، خەڵکی "کۆنەخانێ"ی پیرانشار پاش دوو ڕۆژ گەڕان لەلایەن خەڵکەوە لە بەرزاییەکانی "قیزقەپان"ی ئەم شارە دۆزرایەوە.

٨ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤
کوردستان

برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە هۆی تەقینەوەی مین لە بەرزاییەکانی سنووری سەردەشت

ڕۆژی سێشەممە، ٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی "ڕەئووف ئەحمەدی"، تەمەن ٣٩ ساڵ و خەڵکی گوندی "زوران" سەر بە شاری سەردەشت و "جەبار ئەحمەدزادە"، تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی گوندی "کۆنە مشکی"ی سەردەشت بە هۆی تەقینەوەی مین لە بەرزاییەکانی…

٨ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤
کوردستان

کرماشان؛ برینداربوونی دوو لاوی کورد بە هۆی بڵاوکردنەوەی مۆسیقا و شایی لە پارکی "شەرقی" بە تەقەی هێزە ئەمنییەتییەکان

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە، ٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، هێزە ئەمنییەتییەکان لە پارکی "شەرقی" لە نزیک تاقەوسانی کرماشان لە گەڕەکی "زەفەر"، هێرشیان کردە سەر کۆمەڵێک لاو و لە ئاکامی تەقەکردنی ئەم هێزانەدا، دوو لاوی کورد بە ناوەکانی "محەممەد ئەحمەدیانی" و…

٦ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ کرماشان