دووشەممە، ٢٠ی ڕەزبەری ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

بەندیخانەی سەقز؛ بەندکراوێک بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرا

ڕۆژی سێشەممە، ٤ی بانەمەڕی ١٤٠٣، بەندکراوێک بە ناوی "فەرزاد خادمی"، خەڵکی سەقز، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای لەسێدارەدران، ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرا.

٦ی گوڵانی ٢٧٢٤
کوردستان

گیەڵان؛ هاووڵاتییەک بە هۆی تەقینەوەی پاشماوەی تەقەمەنییەکانی کاتی شەڕ گیانی لەدەست دا

ڕۆژی یەکشەممە، ٢ی بانەمەڕی ١٤٠٣، هاووڵاتییەک بە ناوی "ئەختەر خانم مورادی"، خەڵکی گوندی "گورسفید"، سەر بە شاری گیەڵان کە بە هۆی تەقینەوەی پاشماوەی تەقەمەنییەکانی شەڕی نێوان ئێران و عێراق بەسەختی بریندار ببوو، گیانی لەدەست دا.

٣ی گوڵانی ٢٧٢٤
کوردستان

شنۆ؛ دەسبەسەرکرانی فەخرەدین مودەڕسی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە یەکی بانەمەڕی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فەخرەدین مودەڕسی"، تەمەن ٣٨ ساڵ و کوڕی شەفیع، خەڵکی گوندی "دێشەمس" سەر بە شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٣ی گوڵانی ٢٧٢٤ شنۆ
کوردستان

کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری بانە کوژرا

سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە، ٢ی بانەمەڕی ١٤٠٣، کۆڵبەرێک بە ناوی "شوانە ئەحمەدپوور"، خەڵكی گوندی "نجنێی خواروو" سەر بە شاری بانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری ئەم شارە گیانی لەدەست دا.

٢ی گوڵانی ٢٧٢٤
کوردستان

سامان یاسین بە ٥ ساڵ دوورخرانەوە بۆ یەکێک لە شارەکانی کرمان سزا درا

سامان یاسین، هونەرمەندی خەڵكی کرماشان و لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لەلایەن لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی تارانەوە بە ٥ ساڵ دورخرانەوە بۆ یەکێک لە شارەکانی پارێزگای کرمان سزا درا.

٢ی گوڵانی ٢٧٢٤
کوردستان

سنە؛ سۆما پوورمحەممەدی، وانەبێژی زمانی کوردی و ئەندامی لێژنەی بەڕێوەبەریی "نۆژین" بە ١٠ ساڵ بەندکران و دوورخرانەوە بۆ کرماشان سزا درا

سۆما پوورمحەممەدی، وانەبێژی زمانی کوردی و ئەندامی لێژنەی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی فەرهەنگی_کۆمەڵایەتیی "نۆژین" لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "کەرەمی" بە ١٠ ساڵ بەندکران و دوورخرانەوە بۆ بەندیخانەی کرماشان سزا…

١ی گوڵانی ٢٧٢٤ سنە
کوردستان

سنە؛ مەجید کەریمی چالاکی سێنفیی مامۆستایان بە بەندکران سزا درا

مەجید کەریمی، چالاکی سێنفیی مامۆستایان و ئەندامی لێژنەی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان_سنە و کەڵاتەرزان، لەلایەن دادگای ئینقلابی سنەوە بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" بە سێ مانگ بەندکران بە هەژمارکردنی ماوەی…

١ی گوڵانی ٢٧٢٤ سنە