ڕاگواستنی ڕەشاد پەرویزی، ئەندامی ئەنجومەنی "نۆژین" بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە
ڕەشاد پەرویزی، ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی _ کۆمەڵایەتیی "نۆژین"، پاش دەسبەسەرکران بە مەبەستی لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیتلاعاتی سنە کراوە.
ڕەشاد پەرویزی، ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی _ کۆمەڵایەتیی "نۆژین"، پاش دەسبەسەرکران بە مەبەستی لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیتلاعاتی سنە کراوە.
دوو حەفتە بەسەر دەسەسەرکرانی دانا لەنجاوایی، چالاکی مەدەنی و بەندکراوی سیاسیی پێشووی خەڵکی مەریواندا تێدەپەرێت بەڵام ناوبراو هێشتا دەسبەسەرە و چارەنووسیشی نادیارە. ناڕوونیی چارەنووسی دانا، نیگەرانیی بنەماڵەی ناوبراوی لێ کەوتووەتەوە.
ڕۆژی یەکشەممە، ١٣ی ڕەشەمە، نایب حاجیزادە، بەندکراوی سیاسیی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ، نێردرایە مورەخەسی.
ڕۆژی یەکشەممە، ١٣ی ڕەشەمە، لاوێکی کورد بە ناوی "زانا مینبەری"، خەڵکی سنە، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە بەندیخانەی ئەم شارە ئازاد کرا.
ڕۆژی یەکشەممە، ١٣ی ڕەشەمە، سلێمان عەبدی، ئەندامی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان – سەقز بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی سەقز کرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە، ١٣ی ڕەشەمە، کۆڵبەرێک بە ناوی "عەلی زەرغامی"، تەمەن ٥٢ ساڵ و خەڵكی شاری تیکاب، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "سەرشێو"ی سەقز کوژرا.
ڕۆژی شەممە، ١٢ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "خەبات وەیسی"، کوڕی عەبدوڵڵا و خەڵکی گوندی "گوڵچێر"، سەر بە شاری مەریوان، بە مەبەستی جێبەجێکرانی ماوەی بەندکرانەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ئەم شارە کرا.
لە ڕۆژی ٧ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ـەوە ، سزای ٢١ مانگ بەندکرانی مەهوەش تەوەسولی لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بە پێبەندی ئێلێکترۆنیکی لە شاری پیرانشار جێبەجێ کراوە.
شەوی ٥ی خەزەڵوەری ١٤٠١، "عەلی میسری" هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد لە ڕەوتی ناڕەزایەتییە خەڵکییەکانی ئەو شارە، بەهۆی تەقەی زیاتر لە ٢٣ گولـلەی ساچمەیی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی "کڵانتەریی ١٣"ی مەهاباد، لە چاوی چەپی، پشتی و دەستی بە سەختی…
ڕێکەوتی ٢٦ی خەزەڵوەری ١٤٠١، سلێمان شوکری یاسکەندی، لاوی تەمەن ٢٩ ساڵە خەڵکی بۆکان لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی ئەو شارە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرە_حکوومەتییەکانەوە بە تەقەی گولـلەی چەکی تاپڕ لە سەر و دەمووچاوی و هەروەها لێدانی باتووم لە سەر و…