دووشەممە، ٢٠ی ڕەزبەری ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

مەهاباد؛ سێ هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران

ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "موحسن ئەحمەدی موقەدەم" تەمەن ٣٤ ساڵ کوڕی حەسەن، "ڕەسووڵ یووسفی ئازەر" تەمەن ٢١ ساڵ و کوڕی ئیبراهیم و "حەسەن یووسفی ئازەر" تەمەن ٣٩ ساڵ و کوڕی فەتاح، خەڵکی گوندی "بەفرەوان"…

٣١ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ مەهاباد
کوردستان

پیرانشار؛ هاووڵاتییەکی کورد بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "مەحیەدین مەعرووف نیا"، خەڵکی پیرانشار بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ئەم شارە ئازاد کرا.

٣١ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ پیرانشار
کوردستان

بۆکان؛ دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی هاووڵاتییەک

ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "مووسا جەلیلیان" کوڕی عومەر و خەڵکی گوندی "ئوشتەپە'' سەر بە شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و سەبارەت بە چارەنووسی زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.

٣٠ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ بۆکان
کوردستان

بەندیخانەی نەغەدە؛ حوسێن بورکە بە بەندکران و دوورخرانەوە سزا درا

حوسێن بورکە، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "سوغانلوو" سەر بە شاری پیرانشار، لەلایەن دادگای ئینقلابی مەهابادەوە بە سێ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران و یەک ساڵ دوورخرانەوە بۆ ورمێ سزا درا.

٣٠ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ بەندیخانەی نەغەدە
کوردستان

میاندواو؛ بانگکران و دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتی لەلایەن ئیتلاعاتی سپاوە

ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "موحسن قادر ڕەش" تەمەن ٣٠ ساڵ و کوڕی خدر و "ئومید قادرنژاد" تەمەن ٢٨ ساڵ و کوڕی مەحموود، خەڵکی گوندی "حاجی حەسەنی شامات'' سەر بە میاندواو، پاش بانگکران بۆ ئیتلاعاتی سپای ئەم…

٣٠ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ میاندواو
کوردستان

سەوڵاوا؛ دەسبەسەرکرانی سێ هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئومید شەهداد" تەمەن ٣٧ ساڵ، "عومەر حوسێنی" تەمەن ٣٠ ساڵ و "عەلی حوسێنی" تەمەن ٢٦ ساڵ خەڵکی گوندی "دێوەزناو"، سەر بە شاری سەوڵاوا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران…

٣٠ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ سەوڵاوا
کوردستان

سنە؛ هەڕەشە لە قوتابییان بۆ پێبژاردنی پارەی نەختی و بێبەریکردنی مامۆستایان لە دامەزراندنی فەرمی لە ئەگەری ڕەچاونەکردنی حیجابی زۆرەملێ

هاوکات لەگەڵ جێبەجێکرانی گەڵاڵەی حکوومەتیی "نوور"، لە ٢٥ی خاکەلێوەی ئەمساڵەوە، کە لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە و لە سەرتاسەری ئێراندا بەڕێوە دەچێ، ڕاپۆرتەکان باس لە هۆشداریدان و سزادانی نەختیی بنەماڵەی قوتابییان و بێبەریکرانی مامۆستایان لە…

٣٠ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ سنە
کوردستان

سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێکی خەڵكی کەنگاوەر لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کرا

سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە، ٢٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی "ئەفشین باغ شیرین"، خەڵکی شاری کەنگاوەر، لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کرا.

٣٠ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤
کوردستان

کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "تەتە"ی هەورامان کوژرا

ڕۆژی چوارشەممە، ٢٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "سەیوان دەست ئەفکەن" خەڵكی شاری مەریوان، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "تەتە"ی هەورامان گیانی لەدەست دا.

٣٠ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤
کوردستان

کەماڵ لوتفی، باوکی ڕەزا لوتفی لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە دێولان بە ٥ ساڵ بەندکران سزا درا

کەماڵ لوتفی، باوکی ڕەزا لوتفی لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە دێولان، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەم شارەوە بە ٥ ساڵ بەندکرانی تەعزیری سزا درا.

٢٩ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤