دووشەممە، ٢٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

دامغان؛ جێبەجێکرانی سزای سێدارەی مورتزا سادق‌زادە، بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی دامغان

سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ١١ی جۆزەردانی ١٤٠٥، حوکمی سێدارەی بەندکراوێکی سیاسیی کورد بە ناوی "مورتزا سادق‌زادە" کوڕی محەممەد و خەڵکی سەقز لە بەندیخانەی ناوەندیی دامغان لە پارێزگای سێمنان جێبەجێ کرا.

١٦ی جۆزەردانی ٢٧٢٦
کوردستان

تاران؛ گێڕانەوەیەک لە ئارمان مەعرفەتی، ناڕازیی بەفرانبار کە لەژێر مەترسیی سێدارەدایە

١٢ی جۆزەردانی ۱۴۰۵؛ ئارمان مەعرفەتی، هاووڵاتیی تەمەن ٣٨ ساڵانی کوردی خەڵكی سەقز، پاش لەسێدارەدانی دوو کەس لە هاودۆسییەکانی و لەکاتێکدا کە ٩ ڕۆژ لە ڕاگواستنی بۆ بەندیخانەی قزڵحەسار تێدەپەڕێ و چارەنووسی ناڕوونە، لە مەترسیی جیددیی سێدارەدایە.

١٦ی جۆزەردانی ٢٧٢٦ تاران
کوردستان

ناڕەزایەتییەکانی ١٤٠٤؛ مێهرداد محەممەدی‌نیا و ئەشکان مالکی، لە ناڕازییانی بەفرانبار بە شیوەی نهێنی لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە لە سیدارە دران

سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ١١ی جۆزەردانی ١٤٠٥؛ هەواڵدەریی میزان سەر بە دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی، باسی لە جێبەجێکردنی حوکمی سێدارەی مێهرداد محەممەدی‌نیا کوڕی موحەڕەم و ئەشکان مالکی، کوڕی عەلی لە ناڕازییانی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباری…

١١ی جۆزەردانی ٢٧٢٦
کوردستان

کەرەج؛ ۹ ساڵ و ۳ مانگ بەندکران بۆ سێ لاوی کوردی دەسبەسەرکراوی ئیلامی لە ناڕەزایەتییەکانی بەفرانبار؛ محەممەدئەمین شەمسی، ئەمیر ئێمرایی و کامیار ئێمرایی

۱۰ی جۆزەردانی ۱۴۰۵؛ سێ لاوی کوردی خەڵکی "دەرەشار"ی ئیلام و دانیشتووی کەرەج بە ناوەکانی "محەممەدئەمین شەمسی"، "ئەمیر ئێمرایی" و "کامیار ئێمرایی" کە لە درێژەی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباری ١٤٠٤دا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوون…

١١ی جۆزەردانی ٢٧٢٦ کەرەج
کوردستان

سنە؛ ئازادیی وریا موید و جەماڵ خوداکەرەمی پاش ٩٦ ڕۆژ دەسبەسەرکران ؛ لە چالاکانی دەسبەسەرکراوی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانبار

١٠ی جۆزەردانی ١٤٠٥؛ "وریا موید" و "جەماڵ خوداکەرەمی" دوو کەس لە چالاکانی مەدەنیی خەڵکی سنە کە لە درێژەی شەپۆلی دەسبەسەرکرانەکانی پێوەندیدار بە ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباری ١٤٠٤دا لەگەڵ چەند چالاکی مەدەنیی دیکە لەم شارە دەسبەسەر کرابوون، لە…

١٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٦ سنە
کوردستان

ورمێ؛ فرووزان نەوجەوان(ئیسلامی) پاش ١٧ ڕۆژ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە بە دانانی بارمتەی قورس ئازاد کرا

ڕۆژی شەممە ٩ی جۆزەردانی ١٤٠٥؛ فرووزان نەوجەوان(ئیسلامی)، خەڵکی ورمێ و مامۆستای زمانی ئینگلیزی و بەرپرسی ئاکادێمیای زمانی "نەوجەوان" پاش ١٧ ڕۆژ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە بە دانانی بارمتەی ٥ میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندی ژنانی…

١٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٦ ورمێ
کوردستان

دێهلۆڕان/ئیلام؛ ۸ ڕۆژ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە و ناڕوونیی چارەنووسی زەهرا محەممەدوەلی

۹ ی جۆزەردانی ۱۴۰۵؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی ٨ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی "زەهرا محەممەدوەلی"، هاووڵاتیی تەمەن ٢٧ ساڵانی کورد، سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

١٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٦
کوردستان

سنە؛ فەرهەنگ شێخەڵە لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە لە سێدارە درا

۹ی جۆزەردانی ۱۴۰۵؛ ڕۆژی یەکشەممە ۴ی جۆزەردانی ۱۴۰۵، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی سنە بە ناوی "فەرهەنگ شێخەڵە"، کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە بۆ تۆمەتی "کوشتن" بە لەسێدارەدران مەحکووم کرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە لە…

١٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٦ سنە
کوردستان

بۆکان؛ دەرکردن و ئەستاندنەوەی جلی مامۆستا مەلا عوسمان زاکری بە بێ دادگایی، بە تۆمەتی "باس نەکردن لە مەرگی خامنەیی" لە مزگەوت

۹ی جۆزەردانی ۱۴۰۵؛ مامۆستا "مەلا عوسمان ذاکری"، پێشنوێژی خۆشەویستی مزگەوتی جامیعەی "عەلیاوا"ی بۆکان، بە بێ بەڕێوەچوونی دادگا و تێپەڕاندنی ڕەوتی یاسایی دادڕەسی، بە تۆمەتی باس نەکردن لە "مەرگی خامنەیی" لە مزگەوت لە ماوەی شەڕی ٤٠ ڕۆژە، لە…

١٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٦ بۆکان
کوردستان

بۆکان؛ حوکمی لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی سیاسیی ژن، ژیان، ئازادی، لە دیوانی باڵای وڵاتدا پشتڕاست کرایەوە، محەممەد فەرەجی و ڕەئووف شێخ‌مەعرووفی

۹ی جۆزەردانی ۱۴۰۵؛ لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا حوکمی لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی سیاسیی کوردی خەڵکی بۆکان و لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بە ناوەکانی "ڕەئووف شێخ‌مەعرووفی" و "محەممەد فەرەجی" لە دیوانی باڵای وڵاتدا پشتڕاست…

١٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٦ بۆکان