سزای لەسێدارەدرانی ڕەحیم فەقیری، بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی بیرجەند جێبەجێ کرا
سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێکی کورد بە ناوی "ڕەحیم فەقیری" خەڵکی شاری سەڵماس لە بەندیخانەی ناوەندیی بیرجەند جێبەجێ کرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێکی کورد بە ناوی "ڕەحیم فەقیری" خەڵکی شاری سەڵماس لە بەندیخانەی ناوەندیی بیرجەند جێبەجێ کرا.
ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، کرێکارێک بە ناوی "ئەحمەد عەلیمحەممەدی" خەڵکی ئیلام، بە هۆی تەقینەوەی تەقەمەنیی شەڕ لە کارگەیەکی فڕێدانی کەرەستەی بەفیڕۆچوو گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی شەممە ٢٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، محەممەد ڕەسووڵپوور، هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی بۆ بەندیخانەی ئەم شارە ڕاگوێزرا.
دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "سروە شیری" تەمەن ٢٢ ساڵ و "پەیمان شیری" تەمەن ١٩ ساڵ خەڵکی گوندی "تەرەغە" سەر بە شاری بۆکان، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ٢ی ئەم شارەوە سەرجەم بە ١٤ مانگ بەندکران سزا دران.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی هەینی ٢٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدرانی بەندکراوێک بە ناوی "ئامانج عەزیزی" خەڵکی ڕەبەتی سەردەشت، لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدرانی بەندکراوێک بە ناوی "ئومید شێخکانلوو میلان" خەڵکی شاری سەڵماس، لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کرا.
٢٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٣؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی ڕەزا ئەحمەدپوور، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی بانە، سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی دەسبەسەکرانی ناوبراو زانیاییەک لەبەر دەستدا نییە.
٢٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٣؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی ٤٨ ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکرانی فەرشاد شوکروڵڵا هاووڵاتیی خەڵكی سەقز، ناوبراو هێشتا چارەنووسی ناڕوونە و لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی سنەدایە.
٢٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٣؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی ٥٠ ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکرانی ڕزگار ڕەوشەنی، مامۆستای خەڵکی بۆکان، ناوبراو هێشتا چارەنووسی ناڕوونە و لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێدا لێپرسینەوەی لێ دەکرێت.
٢٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٣؛ پاش تێپەڕینی ٩ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی هێمن محەممەدی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی سنە، تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.