سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان جێبەجێ کرا
سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٤ی ڕەزبەری ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی "کامبەخش مەحموودی" خەڵک شاری بێستوون لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان جێبەجێ کرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٤ی ڕەزبەری ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی "کامبەخش مەحموودی" خەڵک شاری بێستوون لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان جێبەجێ کرا.
کەمپەینی ئازادی بۆ پەخشان عەزیزی بڵاوی کردەوە، لەکاتێکدا کە دۆسییەی پەخشان عەزیزی و بنەماڵەکەی بۆ داوای پێداچوونەوە ڕادەستی دیوانی باڵای وڵات کراوە، ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی ڕەزبەری ١٤٠٣، سزای بەندکرانی سێ کەس لە ئەندامانی بنەماڵەی پەخشان عەزیزی…
ڕۆژی چوارشەممە ٤ی ڕەزبەری ١٤٠٣، موژگان کاوسی، لێکۆڵەر و لە چالاکانی بواری زمان و ئێتنیکی خەڵکی کەلاردەشتی مازەندەران لە بەندیخانەی تۆنکابۆن ئازاد کرا.
هاوکات لەگەڵ دەسپێکی ساڵی نوێی خوێندنی ١٤٠٣-١٤٠٤ لە ئێران، ڕۆژی سێشەممە ٣ی ڕەزبەری ١٤٠٣، هێزە ئەەمنییەتییەکان هێرشیان کردە سەر قوتابخانەی دواناوەندیی شاهێد لە جوانڕۆ و لە پێوەندی لەگەڵ بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بۆ ماوەی چەند کاتژمێر،…
ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی ڕەزبەری ١٤٠٣، سلێمان عەبدی، ئەندامی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان – سەقز لەگەڵ تەواوبوونی ماوەی سزاکەی، ئازاد کرا.
محەممەدڕەزا قەیتەرانی لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی مەهابادەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "دووستی" بە ٦ مانگ بەندکرانی داسەپاو سزا درا.
سەرەڕای تێپەڕبوونی ٢٢ ڕۆژ لە کاتی دەسبەسەرکرانی لوقمان زەنگی، هاووڵاتیی تەمەن ٥٢ ساڵی خەڵکی گوندی "کانی سورک" سەر بە شاری شنۆ، سەبارەت بە چارەنووسی ناوبراو زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.
لوقمان عەلیزادە، بەندکراوی عەقیدەتی-سیاسی پاش تێپەڕبوونی ساڵێک لە کاتی دەسبەسەرکرانی، بە هۆی ئازار و ئەشکەنجەی زۆرەوە لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان، لە دۆخێکی نالەباری جەستەییدایە.
ڕۆژی چوارشەممە ٤ی ڕەزبەری ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سیامەند زەنگی" تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی "کانی سۆرک" سەر بە شاری شنۆ، بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی و بەشێوەی کاتی لە بەندیخانەی ئەم شارە ئازاد کرا.
ڕۆژی چوارشەممە ٤ی ڕەزبەری ١٤٠٣، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "سروە شیری" تەمەن ٢٢ ساڵ، "پەیمان شیری" تەمەن ١٩ ساڵ و "فەردین شیری" خەڵکی گوندی "تەرەغە" سەر بە شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.