ئیزن نادرێ شانۆ كوردییەكان لە فێستێڤاڵێكی ئێراندا بەشداری بكەن
لەلایەن بەرپرسانی حكوومەتییەوە بە بەڕێوەبەرانی فێستیڤاڵی هونەرە شانۆییەكانی قوتابییان لە بجنوورد راگەیەنراوە ئیزنی ورەگرتنی بەرهەمە كوردیەكانیان نیە.
لەلایەن بەرپرسانی حكوومەتییەوە بە بەڕێوەبەرانی فێستیڤاڵی هونەرە شانۆییەكانی قوتابییان لە بجنوورد راگەیەنراوە ئیزنی ورەگرتنی بەرهەمە كوردیەكانیان نیە.
وەرزنامەی "فەرهەنگی ئیلام" كە چ٣ند ساڵ لەمەوپێش بە یارمەتی و پشتیوانیی نووسەرانی شاری ئیلام مۆڵەتی وەرگرت، لە چاپ و بڵاوكردنەوەی وتارە كوردییەكان خۆ دەبوێرێ.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران- ژنێڤ لە ئاگادارییەكدا ئاشكرای كردووە، کونفرانسێک لەسەر "مافی خوێندن بە زمانی دایک لە ئێران" بۆ چەندین پسپۆڕ و کەسایەتی رێك دەخات.
ئەمین گەردیگلانی شاعێر و وەرگێڕای بەتوانای خەڵكی بۆكان بەم دوایانە كۆمەڵە چیرۆكێك و رۆمانێكی وەرگێڕدراوی بڵاو كردەوە.
دیوانی "میرزا عەبدولقادر پاوەیی" دوای پێداچوونەوەیەكی دووبارە لەلایەن كۆكەرەوەكەی، لەلایەن بڵاوكراوەی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە هەولێر چاپ و بڵاو كرایەوە.
كۆمەڵە شێعری "قەڵای ئاڵوڵاخ" بەرهەمی خالید ئەحمەدی بە ئامادەكردن و پێداچوونەوەی حەسەن گۆران لەلایەن "دەزگای رۆشنبیریی گۆران" لە سنە بڵاو كرایەوە.
كتێبی "هەزار و یەك شەوی كورمانج" بەرهەمی مامۆستا كەلیموڵڵا تەوەحودی نووسەر و مێژوونووسی كوردی خوراسان كە بەمزوانە چاپ و بڵاو دەبێتەوە.
پاش ئەوەی كە لەلایەن "ناوەندی ئەدەبیی هانا" و بە پشتیوانیی لایەنگرانی فەرهەنگی ئیلام نەرم ئامێری دەنگی شاعێرانی هاوچەرخی ئیلام بڵاو كرایەوە، لەگەڵ پێشوازیی بێ وێنەی لایەنگر و بەردەنگان بەرەڕوو بۆتەوە.
فێستیڤاڵی شانۆی كوردیی سەقز كە ساڵی 1378 لەسەر دەستی هونەرمەندانی شاری سەقز دەستی پێكرد، پاش سێزەد ساڵ و هەوراز و نشێوی زۆر لەلایەن لێپرسراوانی حكومەتییەوە، جێگای خۆی دەداتە شانۆی شارۆمەند.
كورتە فیلمی دەنگی باران لە بیست و حەوتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی "قلیبیە"ی توونس بەشداری دەكات و چوار كورتە فیلمی دیكەی سینەماكارانی كورد بۆ بەشداری بیست و نۆیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی كورتە فیلمی تاران هەڵبژێردراون.