حەفتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی سەرشەقامی مەریوان دەستی پێكرد
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ حەفتەمین فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان بە بەشداریی 36 گرووپی نمایشی لە ئێران و چوار وڵاتی بیانی لە بەشەكانی پێشبڕكێی نێودەوڵەتی و ئێران، ناوچەیی و خۆماڵی و منداڵ و مێرمنداڵان دەستی پێكرد.









