فێرگەی سینەمایی "هەرمانگ" لە هەولێــر دامەزرا
فێرگەی سینەمایی "هەرمانگ"، بە مەبەستی پەروەردە کردن و برەودان بە کاری سینەما و تەلەفزیۆن و پیشەی ئەکتەری، لە هەرێمی کوردستانی ئێــراق دەستی بە کار کرد.
فێرگەی سینەمایی "هەرمانگ"، بە مەبەستی پەروەردە کردن و برەودان بە کاری سینەما و تەلەفزیۆن و پیشەی ئەکتەری، لە هەرێمی کوردستانی ئێــراق دەستی بە کار کرد.
فیلمی بەکرێگیراوی سپی لە دەرهێنانی هونەرمەند تەها کەریمی لە دوەمین فێسیڤاڵی "وان کولو" لە کوردستانی تورکیە توانی خەڵاتی تایبەتی لیژنەی ناوبژیوانان بە دەست بهێنێت.
ئەنجومەنی ئەدەبیی شاری بۆکان لە ساڵیادی کۆچی دوایی "سوارە ئیلخانیزادە" شاعیری نوێخوازی کورد، کۆڕیادێک لە ژێر ناوی "شێعری ئەوڕۆی رۆژهەڵات" رێک دەخات.
شاخەوانانی کوردی شاری نەغەدە لە دەیەمن ساڵڤەگەری کۆچی دوایی شاخەوانی ناوداری کورد "محەممەد هەوارز"دا، سروشت و ژینگەی سوڵتان یەعقووبی ئەو شارەیان لە زبڵ و پاشماوە خاوێن کردەوە.
بۆ رێگری کردنی گۆلی زرێبار لە مەترسیی وشکبوون، پیشانگەیەکی وێنە لە شاری مەریوان کرایەوە.
فیلمی سینەمایی "خۆشەویستی" لە دەرهێنانی "رەحیم دانشآموز" لە تالاری "نەورۆز"ی شاری نەغەدە بۆ ماوەی دوو رۆژ لە کەتژمێر ٤ی پاش نیوەڕۆ هەتا ١٢ی شەو نمایش کرا.
لە نێو دڵی یەکێک لە چیاکانی باشووری رۆژئاوای شاری کامیاران ئەشکەوتێکی ستوونی لەلایەن تیمی شاخەوانیی "هەوراز"ـەوە دۆزرایەوە و بەناوی "محەممەدی هەوراز"ـەوە ناودێر کرا.
یەکەمین فستیڤاڵی شێعری کوردیی منداڵان لە ژێر ناوی "مناڵ و مەلۆچک" و بە بەشداریی شاعیرانی ٦ ئوستانی رۆژئاوای ئێــران (ئیلام، کرماشان، کوردستان، هەمەدان، لوڕستان و ئازەربایجانی رۆژئاوا) لە شاری "ئەیوانغەرب"ی سەربە ئوستانی ئیلام بەڕێوە دەچێت.
لە سیوچوارەمین ساڵڤەگەڕی کۆمەڵکوژیی هاووڵاتییانی کوردی گوندی قاڕنێدا، کتێبێکی بەڵگەمەند لەسەر ئەو رووداوە مێــژووییە چاپ و بڵاو کرایەوە.
ماڵی مامۆستا هێمن موکریانی لە شاری مەهاباد لە رێوڕەسمێکی تایبەتیدا وەک مۆزەخانە پێناسە کرا.