یەكەم فێستیڤاڵی مۆسیقای رەسەن و فۆلكلۆر لە سایینقەڵا بەڕێوە دەچێت
یەكەم فێستیڤاڵی مۆسیقای رەسەن و فۆلكلۆری لەژێر ناوی (ئاواز و كركەكان) لە ئاستی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا، كۆتایی مانگی بانەمەڕ لە شاری سایین قەڵا بەڕێوە دەچێت.
یەكەم فێستیڤاڵی مۆسیقای رەسەن و فۆلكلۆری لەژێر ناوی (ئاواز و كركەكان) لە ئاستی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا، كۆتایی مانگی بانەمەڕ لە شاری سایین قەڵا بەڕێوە دەچێت.
ئەو مووزەخانەیە كە بە گەورەترین و پێشكەوتووترین مووزەخانەی مێژووی سروشت لە ئاستی ئێران دێتە ئەژمار، وەكوو ناوەندێك بۆ خوێندنەوە و لێكۆڵینەوە لەمەڕ مێژووی سروشت لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژینگەپارێزیی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاواوە…
بە بونەی "روژی جیهانیی ئاو" (ئاوی پاك بۆ جیهانی تەندروست)، ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان و كۆمەڵێك لە لاوان و چالاكانی ژینگە، زبڵ و ئەشغالی ناو شاری مەریوان و دەروروبەری زرێباریان پاك كردەوە.
وەزارەتی ژینگەپارێزیی حكوومەتی بەغدا لە نامەیەكدا بەڕێوەبەرانی "رادیۆ شەفەق"ی لەو شارە ئاگادار كردۆتەوە كە لەبەر هۆكاری ژینگەیی چیدیكە ناتوانن درێژە بە وەشانی بەرنامەكانیان بدەن.
ماڵی "پیرشالیار" هەڵكەوتوو لە بەخشی "هەورامان تەحت"ی سەر بە شاری سەوڵاوا لە پارێزگای كوردستان لە لیستەی ئاسەروارە میللییەكانی ئێراندا تۆمار كرا.
رۆژنامەنگەریی كوردی رۆژی 2ی بانەمەڕ پێ دەنێتە 114مین ساڵڕۆژی دامەزرانییەوە، لەو كاتەوە هەتا ئێستا زۆر قوناغی جوراوجۆری بڕیوە و كەسانی شارەزا لەو بوارەدا پێیان وایە كەلە حاڵی حازردا قۆناغێكی دیكە لە رۆژنامەوانی و چاپەمەنیی دەستی پێكردووە.
لە رێوڕەسمێكدا لە شاری هەولێر بە بۆنەی سەد و سێزدەیەمین ساڵیادی رۆژنامەگەریی كوردییەوە خەڵات بەخشرایە شەش رۆژنامەنووسی دێرینی كورد.
لە رۆژانی رابردوودا لەلایەن "ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان"ەوە كۆڕی رێزلێنان لە كار و چالاكیی دانیشتوانی گوندی ژینگەپارێزی "نێ"ی سەر بە شاری مەریوان بەڕێوە چوو.
لە بەرەبەری 3ی بانەمەڕ "رۆژی جیهانیی كتێب" و بیست و پێنجەمین خولی پیشانگای نێودەوڵەتیی كتێبی تاران، لەلایەن وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشادی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە هۆشداری دراوە بە وەشانگە سەربەخۆكان كە ئیزنی بەشداریی ئەو پیسانگایەیان نیە.
دوو حەفتەنامەی "چرۆ" كە تایبەتە بە بوارەكانی فەرهەنگی، سیاسی و كۆمەڵایەتی هاتە ریزی چاپەمەنی و گۆڤارەكانی كوردستانی ئێرانەوە.