ڕاگواستنی کەماڵ لوتفی، پاش چەند حەفتە دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی بۆ بەندیخانەی کامێران
٢٨ی بانەمەڕی ١٤٠٣؛ لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا کەماڵ لوتفی باوکی ڕەزا لوتفی لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە دێولان پاش نزیکەی مانگێک دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی، لە شوێنێکی نادیارەوە بۆ بەندیخانەی کامێران ڕاگوێزرا.









