سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی پووشپەڕی ١٤٠٣، کۆڵبەرێکی تەمەن ١٩ ساڵ بە ناوی "کیان زەینی" خەڵکی سەردەشت، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "قەندیل"ی ئەم شارە گیانی لەدەست دا و دوو کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ‌هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەیان لەم گرووپە لە کۆڵبەران کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: دوو برای کۆڵبەر بە ناوەکانی "پەیمان قادری" و "کەیوان قادری" کە لەم ڕووداوەدا بریندار ببوون، بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەردەشت کراون.

ئەم سێ کۆڵبەرە خەڵکی گوندی "ڕەشەهەرمێ" سەر بە شاری سەردەشتن.