گوشار بۆ سەر بنەماڵەی زیندانییەكی سیاسیی كورد زیادی كردووە
لە ماوەی یەك مانگی رابردوودا، بنەماڵەی زیندانیی سیاسیی كورد بێهرووز تەهماسبی، چەندین جار بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە كراون و گوشارە ئەمنیەتییەكان بۆ سەریان زیادی كردووە.
كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات
لە ماوەی یەك مانگی رابردوودا، بنەماڵەی زیندانیی سیاسیی كورد بێهرووز تەهماسبی، چەندین جار بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە كراون و گوشارە ئەمنیەتییەكان بۆ سەریان زیادی كردووە.
نەبوونی رێگاوبانی ستاندارد لە پارێزگای ئیلام كێشەی بۆ هاووڵاتیاە درووست كردووە و زیاتر لە 100 شوێنی رووداو خولقێن لەو پارێزگایەدا هەیە.
دەشتی "بێلوو"ی مەریوان كە یەكێك لە گەورەترین سەیرانگاكانی خەڵكی مەریوانە، بەناوی گەڵاڵەی شەهرەكی پیشەسازی خەریكە لەناو دەچێت و خەسارێكی گەورەیی ژینگەیی بە دواوەیە.
كۆمەڵە شێعری"بێ سرمیچ" بەرهەمی شیلان گەیلانی ژنە شاعێری كوردستانی ئێران و چالاكی فەرهەنگی و ئەدەبی منداڵان لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی هەرێمی كوردستانەوە چاپ كرا.
هاووڵاتییەكی شاری شنۆ لەلایەن كەس یان كەسانێكی نەناسراوەوە بە زەربی چەقۆ كوژرا.
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا دەست بەسەر 110 هەزار جۆری حەبی هۆشبەر لە ناوچە كوردنشینەكاندا گیراوە.
پاش چەند ساڵ هەوڵ و تێكۆشانی چالاكانی كورد لە دەرەوەی وڵات، سەرەنجام لە ستۆكهۆڵم پایتەختی وڵاتی سووئێد ئەنستیتۆی لێكۆڵینەوە و پاراستنی مافی منداڵانی كورد بە فەرمی دامەزرا.
ئەندامانی "ئەنجوومەنی ئەدەبی باران" لە زانكۆی پەیامی نووری سەقز، شەوە شێعرێكیان بە مەبەستی پەرە پێدان بە پرسی فەرهەنگی شەوە شێعرێكیان بەڕێوە برد.
لە سەرەتای ساڵەوە هەتا ئێستا 693 هاووڵاتی لە پارێزگای كوردستان بە هۆی رووداوی جوراوجۆرەوە گیانیان لە دەست داوە.
كۆمەڵێك هاووڵاتیی دەستبەسەر كراوی كورد لە زیندانی ناوەندیی ماكۆ، سەرجەم بە 175 ساڵ زیندانی حوكم دراون و لەنێو ئەو دەستبەسەر كراونەشدا پێرەمێردێكی 98 ساڵان وەبەرچاو دەكەوێت.