كوردپا: هاووڵاتییەكی شاری شنۆ لەلایەن كەس یان كەسانێكی نەناسراوەوە بە زەربی چەقۆ كوژرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا: ئیدریس قادرپوور كوڕی سێراجەدین و خەڵكی شاری شنۆ بە زەربی چەقۆ گیانی لە دەست دا.

هەتا بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە شوناسی بكوژەكان و هۆكاری كوژرانی ئەو هاووڵاتییە شنۆییە ئاشكرا نەكراوە.