ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٥، کەماڵ مەسعوودی، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد، پاش بانگکرانی بۆ لقی جێبەجێکردنی سزاکانی دادسەرای گشتی و ئینقلابی ئەو شارە، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای پێنج مانگ بەندکرانی داسەپاو، ڕەوانەی بەندیخانەی مەهاباد کرا.

ئەو هاووڵاتییە لە مانگی گەلاوێژی ١٤٠٥ـدا، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی مەهابادەوە بە تۆمەتی «پڕوپاگەندە دژی نیزام» سزای پێنج مانگ بەندکرانی داسەپاوی بەسەردا سەپێندرابوو.

کەماڵ مەسعوودی بەرەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٣، بەبێ بەڵگەی یاسایی و لە ڕێگەی هێرشکردنە سەر ماڵەکەی و پشکنینی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ کرا.

ناوبراو دوای کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە، لە ڕێکەوتی ١١ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ بە دانانی بارمتەی دوو میلیارد تمەنی، بە شێوەی کاتی و هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادگاییکردنەکەی ئازاد کرابوو.