شەممە، ١٨ی ڕەزبەری ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

گرتنگە ئەمنییەتییەکانی سنە؛ درێژەی دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی فەرشاد شوکروڵڵا سەرەڕای تێپەڕبوونی ٤٨ ڕۆژ

٢٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٣؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی ٤٨ ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکرانی فەرشاد شوکروڵڵا هاووڵاتیی خەڵكی سەقز، ناوبراو هێشتا چارەنووسی ناڕوونە و لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی سنەدایە.

٢٤ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٤
کوردستان

گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ؛ درێژەی دەسبەسەرکرانی ڕزگار ڕەوشەنی مامۆستای کورد سەرەڕای تێپەڕبوونی ٥٠ ڕۆژ

٢٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٣؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی ٥٠ ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکرانی ڕزگار ڕەوشەنی، مامۆستای خەڵکی بۆکان، ناوبراو هێشتا چارەنووسی ناڕوونە و لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێدا لێپرسینەوەی لێ دەکرێت.

٢٤ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٤
کوردستان

سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کرا

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی "جەعفەر ڕەستگار" خەڵکی هەرسین و "حەمزە تەرکاشوەند" خەڵکی شاری کەنگاوەر، لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کرا.

٢٤ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٤
کوردستان

محەممەدڕەزا قەیتەرانی بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی بۆ بەندیخانەی مەهاباد ڕاگوێزرا

ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، محەممەدڕەزا قەیتەرانی لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی پاش بانگکران بۆ لقی جێبەجێکاری سزا کەیفەرییەکانی مەهاباد، بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی بۆ بەندیخانەی ئەم شارە ڕاگوێزرا.

٢٢ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٤
کوردستان

عادڵ پیرووزی بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی بۆ بەندیخانەی مەریوان ڕاگوێزرا

ڕۆژی شەممە ١٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، عادڵ پیرووزی، بەندکراوی سیاسیی پێشووی خەڵکی گوندی "سەردۆش" سەر بە شاری مەریوان، بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی بۆ بەندیخانەی ئەم شارە ڕاگوێزرا.

٢١ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٤
کوردستان

بۆکان؛ ئاکام ئەمینی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ڕۆژی شەممە ١٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، ئاکام ئەمینی، مێرمنداڵی خەڵکی گوندی "کانیڕەش" سەر بە شاری بۆکان، بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

٢١ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٤ بۆکان