شەممە، ١٨ی ڕەزبەری ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

ڕەزا ڕەمەزانزادە، هاووڵاتیی کورد بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکران دەسبەسەر کرا و بۆ بەندیخانەی تارانی گەورە ڕاگوێزرا

ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، ڕەزا ڕەمەزانزادە، چالاکی مەدەنی و سیاسی و لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی بۆ ماوەی دوو ساڵ و شەش مانگ، دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی تارانی گەورە…

١ی سەرماوەزی ٢٧٢٤
کوردستان

سنە؛ عەلی ئەڵڵاوەیسی، چالاکی مەدەنی بە یەک ساڵ و شەش مانگ بەندکران سزا درا

عەلی ئەڵڵاوەیسی، چالاکی مەدەنی و بەندکراوی سیاسیی پێشووی خەڵکی سنە لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەم شارەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "مستەفا عەزیزی" بە یەک ساڵ و شەش مانگ بەندکران سزا درا.

٢٩ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٤ سنە
کوردستان

ئەمیر بابۆلی بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی مەهاباد کرا

ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، ئەمیر بابۆلی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "لەج" سەر بە شاری مەهاباد، بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی دەسبەسەر کرا و بۆ بەندیخانەی ئەم شارە ڕاگوێزرا.

٢٩ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٤
کوردستان

سزای لەسێدارەدرانی ڕەحیم فەقیری، بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی بیرجەند جێبەجێ کرا

سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێکی کورد بە ناوی "ڕەحیم فەقیری" خەڵکی شاری سەڵماس لە بەندیخانەی ناوەندیی بیرجەند جێبەجێ کرا.

٢٧ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٤
کوردستان

ئیلام؛ ئەحمەد عەلیمحەممەدی بە هۆی تەقینەوەی تەقەمەنیی شەڕ گیانی لەدەست دا

ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، کرێکارێک بە ناوی "ئەحمەد عەلیمحەممەدی" خەڵکی ئیلام، بە هۆی تەقینەوەی تەقەمەنیی شەڕ لە کارگەیەکی فڕێدانی کەرەستەی بەفیڕۆچوو گیانی لەدەست دا.

٢٧ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٤ ئیلام
کوردستان

بۆکان؛ سروە و پەیمان شیری بە بەندکران سزا دران

دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "سروە شیری" تەمەن ٢٢ ساڵ و "پەیمان شیری" تەمەن ١٩ ساڵ خەڵکی گوندی "تەرەغە" سەر بە شاری بۆکان، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ٢ی ئەم شارەوە سەرجەم بە ١٤ مانگ بەندکران سزا دران.

٢٦ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٤ بۆکان
کوردستان

بانە؛ دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی ڕەزا ئەحمەدپوور

٢٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٣؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی ڕەزا ئەحمەدپوور، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی بانە، سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی دەسبەسەکرانی ناوبراو زانیاییەک لەبەر دەستدا نییە.

٢٤ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٤ بانە