سێشەممە، ١٧ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

ئەندامێکی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان بە دانانی بارمتەی قورس بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

ڕۆژی دووشەممە ١٩ی ڕەشەمە، ئەندامێکی سەوزی چیای مەریوان بە ناوی "ئامانج نیک ‌پەی" کوڕی "خالید"، تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی گوندی "نێـ"ـی مەریوان، بە دانانی بارمتەی ٤٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە گرتنگە ئازاد کرا.

٢٠ی ڕەشەمەی ٢٧١٩
کوردستان

پزیشکێکی کورد بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز کرا

ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی ڕەشەمە، دوکتور "ڕەحیم یووسف پوور"، پزیشکی خۆشناوی خەڵکی سەقز، بەهۆی بڵاوکردنەوەی زانیاری لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەلایەن ئیتلاعاتەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا.

١٩ی ڕەشەمەی ٢٧١٩
کوردستان

زیندانییەکی سیاسیی کورد لەسەر داخوازیی پزیشک، کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا

ڕۆژی شەممە ١٧ی ڕەشەمە، "چەنگیز قەدەم‌ خێر"، زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری کامیاران لە زیندانی مەسجێد سلێمان سلێمانی خووزستان، پاش خوێنڕێژیی توندی گورچیلەی، لەسەر داوای پزیشکەکەی کۆتایی بە مانگرتنەکەی خۆی هێنا.

١٩ی ڕەشەمەی ٢٧١٩
کوردستان

کاسبکارێکی سەقزی پاش ٨ ساڵ بەربەرەکانێ لەگەڵ "قەتعی نوخاعـ"ـی گیانی لەدەست دا

حەوتووی ڕابردوو، کاسبکارێکی کورد بە ناوی "ناسێح شابازی" خەڵکی سەقز کە بە تەقەی یەکێک لە دەستوپەیوەندییەکانی حکوومەتی ئێران، تووشی "قەتعی نوخاع" ببوو، پاش ٨ ساڵ گیانی لەدەست دا.

١٩ی ڕەشەمەی ٢٧١٩