لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵ، ٥٧ کۆڵبەر کوژراون و بریندار بوون
لە ماوەی سێ مانگی وەرزی بەهاری ئەمساڵ (٩٩)، ٥٧ کۆڵبەر کوژراون و بریندار بوون (١٩ کوژراو و ٣٨ بریندار).
لە ماوەی سێ مانگی وەرزی بەهاری ئەمساڵ (٩٩)، ٥٧ کۆڵبەر کوژراون و بریندار بوون (١٩ کوژراو و ٣٨ بریندار).
ڕۆژی چوارشەممە ٤ی پووشپەڕ، "هاجەر سەعیدی"، چالاکی ژنان، پاش ١٨ ڕۆژ لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بە دانانی کەفالەت ئازاد کرا.
ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی بانەمەڕ، حوکمی ئێعدامی هیدایەت عەبدوڵڵاپوور، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدام لە شاری شنۆ جێبەجی کراوە.
بیاڤی چالاکییەکان: "چالاکێکی ژینگەپارێزی، دوو چالاکی مەدەنی، چوار ڕۆژنامەنووس، پارێزەرێک، سێ چالاکی فەزای مەجازی، چالاکێکی مافی ژنان، دە چالاکی سوننی مەزهەب و دوو ئەندامی مەکتەب قورئان".
ئاژانسی کوردپا لە ڕاپۆرتێکی شێکاری- ئاماری، پڕژاوەتە سەر حاڵەتەکانی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران لە وەرزی بەهاری ئەمساڵدا.
"محەممەد پاکپوور"، فەرماندەی هێزە زەوینییەکانی سپای پاسداران لە مانۆڕی نیزامیدا کە لە بەرزاییەکانی "چلچەمە"ی دیواندەرە بەڕێوە چوو، جارێکی دیکە هەڕەشەی لە حیزبە کوردییەکان کرد و ڕایگەیاند کە لە هەر شوێنێک کە هێزە کوردییەکانی لێ بێت یان جێگیر…
ڕۆژی دووشەممە ٢ی پووشپەڕ، "عەلی ئەکبەر کەمانگەر"، ئەندامی مەکتەب قورئانی کوردستان، بانگهێشتی ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کرا و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا.
پاش ٣٤ ڕۆژ لە گیانلەدەستدانی "ئاسیە پەناهی"، هاووڵاتیی کرماشانی کە لە کاتی ڕووخاندنی خانووەکەی گیانی لەدەست دا، پزیشکی دادوەریی پارێزگای کرماشان، گیانلەدەستدانی ئەو ژنە هاووڵاتییە کوردەی بە نەخۆشیی دڵ ڕاگەیاند.
"هاجەر سەعیدی"، چالاکی کۆمەڵایەتیی کوردی خەڵکی سنە کە لە بەندی نسوانی زیندانی ناوەندیی شاری سنەدایە، هەتا ئێستا چارەنووسی ناڕوونە.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، "ڕۆستەم ئەرکیا"، زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری ماکۆ، پاش تەواوبوونی ماوەی مەرەخەسییەکەی، گەڕێندرایەوە بۆ زیندانی یەزد.