هاووڵاتییەکی کورد لە کامیاران لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا
ڕۆژی چوارشەممە ٨ی گەلاوێژ، هێزە ئەمنییەتییەکان چالاکێکی مەدەنییان بە ناوی "فەریاد عەبدی" خەڵکی کامیاران دەسبەسەر کرد.
ڕۆژی چوارشەممە ٨ی گەلاوێژ، هێزە ئەمنییەتییەکان چالاکێکی مەدەنییان بە ناوی "فەریاد عەبدی" خەڵکی کامیاران دەسبەسەر کرد.
کۆمەڵێک لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنیی کوردستان لە نامەیەکی سەرئاوەڵا بۆ سەرکۆماری ئێران ڕایانگەیاندووە کە هەوڵ بدەن پرسی زمان لە چوارچێوەی پرسەکانی ئاسایشی نەتەوەییدا نەمێنێت.
ڕۆژی دووشەممە ١٣ی گەلاوێژ، دوو مەئمووری هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی بە ناوی "میحراب بوداقی و حەمید ڕەزا پاک نیهاد" بەهۆی تەقینەوەی مین لە سنووری شاری سەردەشت بریندار بوون.
ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی گەلاوێژ، کچێکی لاو بە ناوی "دونیا نەوزەری" تەمەن ١٨ ساڵ کچی تاهیر، خەڵکی شاری مەریوان، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی ئەم خشتەیە لە سەرەتای ساڵی ١٣٩٠ی هەتاوی هەتا ١٠ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٩٩،
ڕۆژی دووشەممە ١٣ی گەلاوێژ، سپای پاسداران پاش هێرشی مووشەکی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر بنکەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ناوچە شاخاوییەکان، خاکی هەرێمی کوردستانی عێراقی تۆپباران کرد.
ڕۆژی دووشەممە ١٣ی گەلاوێژ، بنکەکانی هێزی پێشـمەرگەی کوردستان لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سپای پاسدارانەوە کرایە ئامانج.
ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سۆران نەسیری" خەڵکی شاری "گوێگتەپە"ی مەهاباد، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی بە دانانی بارمتەی ١٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە گرتنگە ئازاد کرا.
جێگری تەندروستیی زانکۆی زانستی پزیشکیی پارێزگای ئیلام، باسی لە تووشیبوونی ٣١ منداڵی تەمەن ژێر ٥ ساڵ بە ڤایروسی کۆرۆنا کرد.
دادگای ئینقلابی مەریوان چالاکێکی کرێکاری بە ناوی "بەختیار ڕەحیمیـ"ـی بە دوو ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرد.