دوو کەس لە هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە سنوورەکانی ورمێ و سەردەشت کوژران
هەواڵدەرییەکانی حکوومەتی ئێران باسیان لە کوژرانی دوو کەس لە هێزە نیزامییەکان لە سنوورەکانی ورمێ و سەردەشت کرد.
هەواڵدەرییەکانی حکوومەتی ئێران باسیان لە کوژرانی دوو کەس لە هێزە نیزامییەکان لە سنوورەکانی ورمێ و سەردەشت کرد.
دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێران حوکمی ئازادکردنی زیندانییەکی سیاسیی کورد لە گرتووخانەی ورمێ، بە ناوی "محەممەد پەتاشی" کوڕی "محەممەد کەریم" خەڵکی گوندی "قەمتەرە"ی شاری پیرانشاری دەر کرد، بەڵام وەزارەتی ئیتلاعات لەگەڵ ئازادکردنی ئەو زیندانییە…
ڕۆژی هەینی ١٨ی ڕەزبەر، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "کەماڵ میرزایی" خەڵکی شاری "سەلاسی باوەجانی"، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتەوە لە سنووری نەوسوود پێکرا.
ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆیی کوردپا، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی بەربەرەکانێ لەگەڵ سزای ئێعدام، لە ڕاپۆرتێکی شیکاریدا، پرژاوەتە سەر لەسێدارەدانی ژنان لە دەوڵەتی حەسەن ڕووحانیدا.
ڕۆژی شەممە ١٩ی ڕەزبەر شاعیر و نووسەری کورد "عەلی عەبدوڵا سۆفی محەممەد" ناسراو بە "مامۆستا ع.ع شەونم" لە تەمەنى ٩٥ ساڵیدا کۆچى دوایی کرد.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ڕەحیم ڕەفعەتی" خەڵکی شنۆ، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە گرتنگەیەکی ئەمنییەتی لە ورمێ ئازاد کرا.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ئەسعەد نۆدشەیی" بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "تەتە"ی هەورامان بریندار کرا.
ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "خوسرەو حەسەنی" تەمەن ٣٨ ساڵ خەڵکی گوندی "کۆریەرە" و دانیشتووی شاری مەریوان، بەهۆی تەقینەوەی مین دەستی قرتا.
ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی ڕەزبەر، "ڕەشید ناسرزادە" چالاکی ژینگەپارێزیی خەڵکی شنۆ، بە پێبەندی ئەلکترۆنیکی لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.
ڕۆژی سێشەممە ١٥ی ڕەزبەر، دوو چالاکی کۆمەڵایەتی بە ناوەکانی "ئەندێشە سەدری و ندا پیرخزرانیان" خەڵکی سنە و دانیشتووی تاران، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.