سێ هاووڵاتیی کورد بانگهێشتی لقی ٤ی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنە کران
ئەمڕۆ سێشەممە ٨ی خەرمانان، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئارمان سەلیمی"، "ئومید شێخی" و "ئومید ئەسەدی"، لە لقی ٤ی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنە، ئامادە بوون.
ئەمڕۆ سێشەممە ٨ی خەرمانان، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئارمان سەلیمی"، "ئومید شێخی" و "ئومید ئەسەدی"، لە لقی ٤ی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنە، ئامادە بوون.
هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "لوقمان قادری" کوڕی عەزیز خەڵکی پەسوێ و دانیشتووی شاری پیرانشار، لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای کەیفەریی ئەو شارە بە دوو ساڵ و ٧ مانگ و ١٦ ڕۆژ زیندان مەحکووم کرا.
ڕۆژی شەممە ٥ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "یووسف مامقادری" لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان، بۆ زیندانی ئەو شارە، گوێزرایەوە.
ڕۆژی دووشەممە ٧ی خەرمانان، ژنە هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئارەزوو ئەمجەدی" بانگهێشتی ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کرا و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا.
ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "جەلال ئەمینی" لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ، بۆ زیندانی بۆکان گوێزرایەوە.
ڕۆژی یەکشەممە ٦ی خەرمانان، ژمارەیەک لە شوفیرانی بەکرێی شارەداری بەهۆی دواکەتنی سێ مانگ پارەکەیان، لە بەردەم بینای شورای شار و شارەداریی ئەو شارە کۆ بوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
ڕۆژی یەکشەممە ٦ی خەرمانان، هاووڵاتییەک بە ناوی "خوسرەو جانداروو" تەمەن ٧٠ ساڵ، بەهۆی تەقینەوەی کەرەستە تەقەمەنییە بەجێماوەکانی شەڕی ئێران و عێراق، لە نزیک گوندی "قاسم ئاوا"ی شاری گیلانغەرب، گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی چوارشەممە ٢ی خەرمانان، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوی "سینا سادقی" کوڕی ئیبراهیم خەڵکی شاری کامێران، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ی خەرمانان، "ئاراس محەممەدپوور" خەڵکی شاری سەردەشت کە حەوتووی ڕابردوو، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری بانە، بە سەختی پێکرابوو لە نەخۆشخانەی "کەوسەر"ی سنە گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی هەینی ٤ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ناسر دالە" تەمەن ٣١ ساڵ، کوڕی عوسمان خەڵکی گوندی "زەنگیاوێ" و دانیشتووی "شیناوێ"ی شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.