ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ١٧ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێک بە ناوی "دارا شێخ‌ مورادی" خەڵکی شاری سەلاسی ‌باوەجانی، بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری "میلە"ی نەوسوود، پێکرا.

هێزە نیزامییەکان لە مەودایەکی کورت و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، تەقەیان لەو کۆڵبەرە کردبوو.

ئەو کۆڵبەرە بۆ چارەسەریی پزیشکیی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانیی کراوە و باری تەندروستی باش ڕاگەیەندراوە.